ساڵى داهاتوو به‌نداوى "ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان" له نزیك هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت كه ناوه‌ندێكى گرنگى گلدانه‌وه‌ی ئاو و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و گه‌شتیارییه. به‌رپرسێكى حكوومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به ته‌واوبوونى ئه‌و به‌نداوه، كۆتایی به مه‌ترسى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌ویى هه‌ولێر دێت. هاوكات ئاراسته‌ى ڕێیه‌كى سه‌ره‌كی هه‌ولێر ده‌گۆڕێت.
تواناى گڵدانه‌وه‌ى زیاتر له 70 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه
به‌نداوى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، له‌م قۆناغه‌دا ڕێى سه‌ره‌كى هاتوچۆى بۆ جیا ده‌كرێته‌وه و ساڵى داهاتوو به‌نداوه‌كه‌یش ته‌واو ده‌كرێت.
شوان مامه‌وه‌یسه ئه‌ندازیارى كشتوكاڵ باس له‌وه ده‌كات كه به‌نداوه‌كه له جیۆگرافیایه‌كی گرنگى هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، بۆیه به ته‌واوبوونى ناوه‌ندێكى گرنگى كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارى ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى كار و داهات بۆ هاووڵاتییانى ئه‌و سنووره.
شوان بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "راسته به‌نداوى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان له ڕیزى سێ به‌نداوه گه‌وره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا نییه، به‌ڵام به‌نداوێكه ده‌توانێ ڕووبه‌رى چه‌ندان هێكتار زه‌وى ببووژێنێته‌وه و ببێته ناوه‌ندێكى گرنگى گه‌شتیایش".
ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌وه‌یشى ڕوون كرده‌وه كه گونده‌كانى ده‌ربه‌ند، خۆران، زیاره‌ت، حاجى ئه‌حمه‌د و ده‌وڕووبار كه پێشتر دانیشتوان به‌هۆى بێكارى چۆڵیان ده‌كرد، به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌كه، بووژانه‌وه‌یباش به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و پێویستیان به سه‌رچاوه‌ى تر‌ى داهات نابێت.
"به دروستكردنى بازاڕ له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شتیارى، ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان گرنگی زۆر په‌یدا ده‌كات، به‌تایبه‌تی له نێوان دوو چیادایه و نزیك هه‌ولێره خه‌ڵك ده‌توانن بۆ پشوو رووی تێ بكه‌ن و ناوچه‌كه‌یش سوودمه‌ند ده‌بێت له رووی داهات و به‌رهه‌می كشتوكاڵییه‌وه" ئه‌و ئه‌ندازیاره واى گوت.
به‌هۆی ئه‌و به‌نداوه‌وه كه رێیه‌كی سه‌ره‌كی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ناوچه‌كانی پشده‌ر و سلێمانی و چیای سه‌فینی ده‌كه‌وێته سه‌ر، رێڕه‌وی شه‌قامه‌كه ده‌گۆڕێت و له ته‌نیشته‌وه به‌سه‌ر گردێكدا شه‌قامی نوێ دروست ده‌كرێ.
ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆی ه‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به دروستبوونی به‌نداوه‌كه، كاتێك له هه‌ولێره‌وه دێیت، ڕێى به‌نداوه‌كه ده‌چێته سه‌ر لای چه‌پى چیاكه، ئه‌وه‌یش دیمه‌نێكى جوانتر به به‌نداوه‌كه ده‌به‌خشێ.
ڕێبوار ئازاد ئه‌فسه‌رى هاتوچۆى ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه دانراوه، له شوێنى پردى كۆنه‌وه ڕێى هاتوچۆ ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر چیاكه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات جه‌نجاڵى هاتوچۆ له‌و شوێنه نه‌مێنێت.
"پێشتر له بۆنه‌كاندا ئه‌و شوێنه زۆرترین جه‌نجاڵى هاتوچۆى تێدا دروست ده‌بوو، به‌ڵام به ته‌واوبوونى ڕێ نوێیه‌كه و چوونى بۆ سه‌ر چیا، ئه‌و جه‌نجاڵییه كه‌م ده‌بێته‌وه و دیمه‌نێكى جوانیش به به‌نداوه‌كه ده‌دات". ئه‌فسه‌ره‌كه واى گوت.
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى داوه 33 ملیار دینار بۆ دروستكردن و ته‌واوكردنى 12 به‌نداو دابین بكات، سێ به‌نداو بۆ دهۆك، پێنج به‌نداو بۆ هه‌ولێر، چوار به‌نداویش بۆ سلێمانی.
هه‌رێمى كوردستان سێ به‌نداوى گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له دووكان كه توانای گلدانه‌وه‌ی شه‌ش ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، ده‌ربه‌ندیخان توانای گلدانه‌وه‌ی سێ ملیار مه‌ترسێجا و دهۆك توانای هه‌ڵگرتنی 52 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانى كوردستان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له هه‌رێمی كوردستان 17 به‌نداو و 100 حه‌وزی بچووك هه‌ن و سه‌رجه‌میان توانای گلدانه‌وه‌ی 10 ملیار مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د بۆ "وشه" ورده‌كاری زیاتری خسته ڕوو، "ئێسته له هه‌رێمی كوردستاندا 17 به‌نداومان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش سێیان به‌نداوی گه‌وره و 14یان به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ندن، سه‌رجه‌میان توانای گلدانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیار مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه".
ئه‌كره‌م له‌باره‌ی دروستكردنی به‌نداوى گۆمه‌سپان، گوتى، "ئه‌و به‌نداوه گه‌ورانه‌ی ئێسته له دروستكردندان بریتین له به‌نداوی باسه‌ڕه و زه‌لان له سنووری سلێمانی، باوه‌نوور له گه‌رمیان، گۆمه‌سپان له هه‌ولێر".
"ساڵى داهاتوو به‌نداوى گۆمه‌سپان ته‌واو ده‌بێت، تواناى گلدانه‌وه‌ى 70 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه، به‌وه‌یش جگه له بایه‌خه كشتوكاڵیی و گه‌شتیارییه‌كه‌ى، ده‌بێته هۆى لابردنى ته‌واوى مه‌ترسییه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وى هه‌ولێر" ئه‌كره‌م واى گوت.
له هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا پشت به ئاوی بیر ده‌به‌سترا بۆ ماڵان، ئاوی ژێرزه‌وی ئاستی دابه‌زی، ئه‌وه‌یش وه‌ك مه‌ترسی بۆ داهاتوو خرایه ڕوو، به‌تایبه‌ت كه له هه‌ندێك ناوچه زیاتر له 22 مه‌تر دابه‌زیوه.