ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، كه هه‌شت تووشبووی كۆرۆنا له وڵاته‌كه ده‌ستنیشان كراون و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی تووشبووان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌و ناوچانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه، قوتابخانه و خوێندن وه‌ستێنران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئیتاڵیا ڕای گه‌یاند، كه نزیكه‌ی 150 كه‌س خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه و پێشبینی ده‌كرێ دوای 14 ڕۆژ ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌یان ده‌ست به چالاكبوون بكات و سێ كه‌سیش له ناوچه‌ی لۆمباردی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پێنج كه‌سی تریش له ناوچه جیا جیاكانی وڵاته‌كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌رپرسانی شارۆكه‌ی كاسالبوس تیرلینگۆ بڕیاریان دا به داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان تا ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو، هاوكات شاره‌دێ كاستیگلیۆنیش بڕیاری دا كتێبخانه و شوێنه گشتییه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و چێشتخانه‌كان به ته‌واوی دابخرێن و ماسكی خۆپارێزیش به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش كرا.
شاره‌كانی هه‌رێمی لۆمباردی بوونه‌ته چۆڵه‌وانی
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه هۆكاری گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه بۆ ئیتاڵیا به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی تووشبووی ئیتاڵی بووه له چینه‌وه بۆ وڵاته‌كه، به‌وهۆیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون و به‌وهۆیه‌وه‌یش له ناوچه‌كانی تر بڵاوبووه‌ته‌وه.