ڕۆژنامه‌ی
نیزاڤیسیمایا گازێتای ڕووسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی پێشهات و پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و ڕووسیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌نكه‌ر بڕیاری داوه ئاسمانی وڵاته‌كه به رووی فڕۆكه‌كانی ڕووسیا دابخات و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی بۆسفۆریشی به ڕووی كه‌شتی ڕووسی كردووه، ئه‌گه‌ر له پرسی ئیدلب مۆسكۆ ئاسانكاری بۆ پلان و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره له سووریا نه‌كات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پشتیوانی پلان و ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕووسیا بكات، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئیدلب، له هه‌مان كاتیش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به ڕووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا داخستووه، بڕیاره‌كه‌یش ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه ده‌گرێته‌وه كه له ڕووسیا به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی حمه‌یمیم له سووریا فڕیون.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌نكه‌ره ڕێگری له فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی له جۆری تو 154 و دوو فڕۆكه‌ی سۆخۆ 24 ئێم كردووه كه به ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سووریا بفڕن، به‌وهۆیه‌وه‌یش فڕۆكه‌كان ڕێڕه‌وی خۆیان گۆڕیوه و به‌سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین به ئاسمانی ئێران و عێراق فڕیون و گه‌یشتوونه‌ته سووریا.
توركیا ئاسمان و گه‌رووی بۆسفۆری به‌ڕووی فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگی توركیا داده‌خات
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نكه‌ره دوای دانوستاندنه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره دێ له‌باره‌ی ئیدلب، كه دواجار ئه‌نكه‌ره ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕووسیای ڕه‌ت كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی دانوستاندنه‌كان شكستیان خوارد، مه‌ولود چاوشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌وه گوتی، دانوستاندنه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێ له نێوان هه‌ردوو وڵات و تا سه‌ره‌تاكانی ئادار/مارس، هه‌ردوولا ده‌مانه‌وێ بگه‌یین به ڕێككه‌وتن، ئێسته‌یش تیمی دانوستاندكاری هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی دروستكردنی كاروانی هاوبه‌شی سه‌ربازی و سووڕانه‌وه‌یان له ناوچه جیا جیاكانی ئیدلب و دیارییكردنی سنوور و سه‌نگه‌ره‌كان.
هه‌ریه‌ك له ئه‌ردۆغان و پوتین له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و بۆ سه‌رخستنی ویسته‌كانیشی ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ فشار له‌سه‌ر مۆسكۆ دروست بكات، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ئاسمانی ولاته‌كه‌ی به ڕووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا داخستووه.
سێرگی ئیشینكو پسپۆری سه‌ربازی ڕووسی له‌وباره‌وه گوتی، له دوای هه‌فته‌یه‌ك له ڕێگری ئه‌نكه‌ره له به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیاوه، كاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له حمه‌یمیم و ته‌رتووس ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و پسپۆره به دووری نه‌زانی، بۆ چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان و ناچاركردنی ڕووسیا به ڕازیبوون به داواكانی ئه‌نكه‌ره، له هه‌نگاوی دووه‌م دا توركه‌كان گه‌رووی بۆسفۆر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به ڕووی كه‌شتییه‌كانمان دابخه‌ن، ئه‌مه‌یش گرفت له‌به‌رده‌م كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانمان دروست ده‌كات، كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و كۆمه‌ك بۆ هێزه‌كانی ڕووسیا له سووریا ده‌به‌ن.
ده‌یه‌وێ ئیدلب بۆخۆی یه‌كلایی بكاته‌وه
ئه‌لیكسانده‌ر خرامیخین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی له ڕووسیا له‌وباره‌وه گوتی، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی مۆنترۆ، توركه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه گه‌رووی بۆسفۆر به ڕووی هیچ كه‌شتییه‌ك دابخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌ت ده‌بێ، گه‌رهاتوو جه‌نگ له نێوان ڕووسیا و توركیا دروست ببێت، له ڕووی تیۆرییه‌وه‌یش ئه‌و جه‌نگه دوور نییه ڕوو بدات.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نكه‌ره به به‌رده‌وامی كۆسپ و ته‌نگه‌ره له هاتوچۆی كه‌شتییه‌كانی ڕووسیا له گه‌رووه‌كه دروست ده‌كات و ڕێگری ناكات، به‌ڵام له گه‌شته‌كان دوایان ده‌خات و مۆڵه‌تی تێپه‌ڕینیان به كۆمه‌ڵێك رۆتین دا ده‌بات، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان له گه‌شته‌كانیان دوابكه‌ون.
ڕووسیا ڕێژه‌ی زیاتر له 90%ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك و خۆراك و سووته‌مه‌نی و پێویستییه‌كانی سه‌ربازانی له سووریا به گشتی له ڕێی كه‌شتییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌كات و سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كانیش به گه‌رووی بۆسفۆر تێپه‌ڕ ده‌بن، به دروستكردنی كێشه له‌و ده‌روازه ئاوییه سه‌ربازانی ڕووسیا له سووریا تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بن.
توركیا پلانێكی له‌وجۆره‌ی هه‌یه و له‌و بڕوایه‌دایه به گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه، ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د قووڵ بوونه‌وه، ده‌توانێ گه‌یشتنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ دیمه‌شق دوا بخات و به‌مه‌یش جه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بێ كۆمه‌كی ڕووسیا هیچ توانایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و نابێ به‌رانبه‌ر به توركیا و گرووپه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانیان.
جه‌نه‌ڕال یوری نه‌تكاشیڤ له‌باره‌ی داخستنی ئاسمانی توركیا به كه‌ناڵی "ئێن گی" ڕووسی گوت، كه گرتنه‌به‌ری ڕێڕه‌وی قه‌زوین و ئێران، عێراق و گه‌یشتن به سووریا، مه‌ودای فڕینی فڕۆكه‌كان دوو هێنده زیاتر ده‌كات، به به‌راورد به فڕینیان به‌سه‌ر ئاسمانی توركیا، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری ڕووسیایش ئه‌مه بارگرانی له‌سه‌ر بودجه‌ی سویای ڕووسیا دروست ده‌كات و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی مۆسكۆ له سووریا ده‌بێت.
..