توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له زانكۆكان وه‌رده‌گیرێن و له‌وێ درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن، به به‌راورد به كه‌سانی تر كه هیچ كات له زانكۆ نه‌یانخوێندبێ، ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێ و زانین و فێربوون به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه 1.3 ساڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كاته‌وه.
توێژه‌ران داتا و زانیاری ژیانی پێنج هه‌زار ئه‌مه‌ریكییان كۆ كرده‌وه و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامبوون له خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون ته‌مه‌نیان درێژتر بووه له‌وانه‌ی كه زۆر نه‌یانخوێندووه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی خوێندن له زانكۆ.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌یه و له زانكۆكان زیاتر له شه‌ش ساڵ خوێندوویانه، به به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی ساڵێك و چوار مانگ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌مه‌نیان زیاتر ده‌بێ و زۆرتر ده‌ژین، ئه‌وانه‌یشی دیپلۆم و به‌كالۆریس له زانكۆكان ده‌هێننه‌وه ساڵێك و سێ مانگ زیاتر ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر زانكۆ ته‌واو بكه‌یت ساڵێك و سێ مانگ زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ژیت
له ساڵانی پێشوو
توێژینه‌وه له‌سه‌ر ده‌یان بواری جۆراوجۆر كرا و به ئاست و ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن به‌سترایه‌وه، له‌وانه شوێنی ژیان و جۆری كار و زۆر بواری تریش، به‌ڵام ئه‌مجاره زانایانی زانكۆی ییل و ئه‌له‌باما له باره‌ی خوێندن و فێربوون و ته‌واوكردنی زانكۆ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤیان كۆڵییه‌وه.
خودی توێژه‌رانیش تووشی سه‌رسڕمان بوون، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی خوێندوویانه و زانكۆیان ته‌واو كردووه زیاتر ژیاون به به‌راورد له‌وانه‌ی كه هیچ كات له زانكۆكان نه‌یانخوێندووه و تا قۆناغی ئاماده‌یی به‌رده‌وامبوون له خوێندن، به‌وهۆیه‌وه زانایان داوا له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه گرنگی زیاتر به فێربوون و زانكۆ بده‌ن، هۆكاره‌ی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نیش كه‌سانی ده‌رچووی زانكۆیش بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه، یه‌كێكیان ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ و دووه‌میشیان فێربوونی زیاتر و تێگه‌یشتنی زۆرتره له ژیان، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، خه‌ڵكی وردتر بن و زیاتر گرنگی به ته‌ندروستی خۆیان بده‌ن.