گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر ژێرده‌ریاییه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه جۆره پێشكه‌وتووه‌كانی ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له توانیاندایه له ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌واوی گۆی زه‌وی بكه‌ن به خۆڵه‌مێش و سوتماك و هه‌موو بوونه‌وه‌رێك به یه‌كجاری له‌ناوببه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره‌كه، ژێرده‌ریاییه ئه‌تۆمییه‌كان كه پێشتر له جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت به به‌رده‌وامی وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌كارده‌هێنران، ئێسته په‌ره‌یان پێ دراوه و زۆر پێشكه‌وتووترین له جاران و بۆ پێكانی 288 ئامانجی سه‌ر گۆی زه‌وی ئاماده‌ن، تا مووشه‌كی ئه‌تۆمی ئاراسته بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و 288 ئامانجه بۆردمان بكه‌ن، ئه‌وا به یه‌كجاری گۆی زه‌وی ده‌بێته خۆڵه‌مێش و هیچ بوونه‌وه‌رێكی له‌سه‌ر نامێنێت.
ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له زه‌ریای ئارام و ئه‌تڵه‌سی بڵاویان كردوونه‌ته‌وه و ده‌توانن گۆی زه‌وی بكه‌ن به خۆڵه‌مێش
یه‌كێك له ژێرده‌ریایییه ئه‌تۆمییه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كان له جیهان، ژێر ده‌ریایی ئه‌تۆمی "
ئۆهایۆ"ی ئه‌مه‌ریكییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی 14 دانه‌یه و كه قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌یه و زۆرترین مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیان تێدایه، له 2016 به‌هۆی دروستبوونه‌وه‌ی گرژی و قووڵبوونه‌وه‌ی ئاستی ناكۆكییه‌كان ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و ژێرده‌ریاییانه‌ی له ئاوه‌كانی زه‌ریای ئارام و ئه‌تڵه‌سی بڵاو كرده‌وه، ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی دروستكردنی ژێرده‌ریاییه‌كی ئه‌تۆمی زۆر گه‌وره و پێشكه‌وتووه به ناوی "كۆڵۆمبیا" كه به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ی ده‌توانێ به ته‌نیا گه‌وره‌ترین ماڵوێرانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بكات.
هاوكات كۆماری ڕووسیای فیدرالیش ژێرده‌ریاییه ئه‌تۆمییه‌كانی له جۆری كنیاز ڤلادیمیر و ده‌لتا چوار و 885 ئێم یاسنی له زه‌ریاكان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێسته‌یش خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمییه به ناوی "پرۆژه‌ی 667" و تا ئێسته ته‌واو نه‌بووه.