“وشە” وردەکاریی شەڕی نێوان دوو دکتۆرەکەی عەنکاوە بڵاو دەکاتەوە

:: PM:01:11:25/02/2020 ‌
بەپێی زانیارییەکانی دەست ”وشە" کەوتوون، ئێوارەی دوێنێ لە عەنکاوە دكتۆرێك بە چەقۆ دكتۆرێكی تری بریندار كردووە، دواتر بە هەمان چەقۆ خۆی كوشتووە.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی شوبات، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكان ئێوارەی دوێنێ شەڕ لە نێوان دوو دکتۆر لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕووی دا، یەكێك لە دكتۆرەكان بە چەقۆ ئەوەی دیكەی بریندار کرد و دواتریش خۆی کوشت.

دكتۆرێك بە چەقۆ دكتۆرێكی بریندار كردووە، دواتر بە هەمان چەقۆ خۆی كوشتووە 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كردووە، ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ بوو، پۆلیس لە رووداوێكی كوشتن لە سنووری شارۆچكەی عنكاوە ئاگادار کرانەوە، كاتێك هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە دكتۆرێك بە چەقۆ دكتۆرێكی بریندار كردووە، دواتر بە هەمان چەقۆ خۆی كوشتووە.

باسی لەوەش كردووە، بەهۆی بوونی مامەڵە لە نێوانیاندا كێشە كەوتووەتە نێوان ئەو دوو دكتۆرە. یەكێك لە دكتۆرەكان بەناوی جۆزێف چەقۆی لە دكتۆرێكی تر بە ناوی ئازاد داوە، دواتر بە هەمان چەقۆ خۆی كوشتووە، ئێستە بریندارەكە ”دکتۆر ئازاد" لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد