ئه‌و گه‌نجه‌ی له نه‌جه‌ف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌فیش ده‌ڵێ، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون بوو به كۆرۆنا كه له عێراق تۆمار كرابوو.
گه‌نجه‌كه ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ى ئێران كراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی شوبات، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف له
به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، دوای رێككه‌وتن له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف و ره‌زامه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانیه‌ی له عێراق وه‌ك یه‌كه‌م تووشبووی كۆرۆنا بوو، كه ماوه‌ی دوو رۆژ بوو له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی حه‌كیم خه‌وێندرابوو له رێی ئۆتۆمبێلێكی ئه‌مبوڵانس كه سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێیدابوو، گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئێران.
سوهه‌یل ئه‌میری قوتابییه‌كی ئێرانی بوو به مه‌به‌ستی خوێندنی ئاینی له حه‌وزی نه‌جه‌ف بووه و دوێنی وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كرا.