مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر كوردستان زیاتر ده‌بێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى خۆپارێزى ڕژدتر بكات و به هه‌موو جۆرێك خه‌ڵك پارێزراو بن، وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان مه‌سروور بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنى هاووڵاتییانى كوردستان.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئێران و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو هه‌وڵێكى خسته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى كوردستان، دوێنى له‌كاتى ئاشكرابوونى چوار حاڵه‌تى كۆرۆنا له كه‌ركووك، مه‌ترسییه‌كان زیاتر بوون، ئه‌وه‌یش واى كرد ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان له‌مڕۆوه تا 10ی ئادار بكات به پشوو، رۆژی دواتریش تا 23ى ئادار خۆی پشووى وه‌رزیی خوێندنگه و زانكۆكانه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌وڵه خۆپارێزییه‌كان ده‌باته قۆناغێكى تر
محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، ته‌نیا پلانی A جێبه‌جێ كراوه و رێوشوێنه سه‌ره‌تاییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر، واته ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ قۆناغى یه‌كه‌م كراوه.
گوته‌بێژه‌كه روونی كرده‌وه، "له هه‌ر حاڵه‌تێكى نوێ ئێمه‌یش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنه تونده‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ر شتێكیش پێویست بكات، حكوومه‌ت ئاماده‌یه بۆی".
محه‌مه‌د قادر دووپاتی كرده‌وه، به‌هۆی مه‌ترسی و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، ره‌نگه له هه‌ر چركه‌یه‌ك بێت گۆڕانكاری خێرا له پلانه‌كان روو بدات، ئه‌وه‌یش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لای خۆیه‌وه د. توانا محه‌مه‌د پزیشكى گشتیی، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره نییه كه خه‌ڵك باسى ده‌كات، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان بۆ خۆپارێزى باشن و تا ئێسته به گرنگى به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و پزیشكه گشتییه هێماى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته توانیویه‌تى هه‌نگاوى باش بۆ خۆپارێزى بنێت، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه و پێویسته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێوشوێنى تر‌ى ئاماده‌بێ.
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران، ڕاى گه‌یاند، سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له ژێر ڕاسپارده‌ى مه‌سروور بارزانى، بڕیار درا رۆژانه زانیاریی دروست و رێنوێنی پێویست له رێی ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه به رای گشتی بدرێت.
له رۆژی چوارشه‌م رێكه‌وتی 2020/2/26 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابخانه و باخچه و په‌یمانگه حكوومی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بكرێته پشوو. له‌باره‌ی زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و تایبه‌ته‌كانیش له رۆژی شه‌موو 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فه‌رمی ده‌بێت. دواتریش له 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانه‌ی به‌هار ده‌بێت و له رۆژی 2020/3/24 پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. هه‌ردوو وه‌زاره‌تیش سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆژانی پشوو له چوارچێوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا.
هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به قۆرخكاری و گرانكردنی شتومه‌ك له بازاڕی هه‌رێمی كوردستان نادرێت، رێوشوێنی یاسایی توند به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر. چاوپۆشیش له پشكنینی پزیشكی ئه‌وانه‌یش ناكرێت كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات كه گشت پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان دابین ده‌كات و جموجووڵی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت به ره‌چاوكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان.