نامۆترین یاری لە مێژووی تۆپی پێ

:: AM:10:14:01/02/2017 ‌

ئەو یارییە لە ساڵی 1945 لە نێوان یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی و یانەی دینامۆ مۆسكۆی رووسی لە لەندەن ئەنجام درا، دوای دەست پێ كردنی یارییەكە تەمێكی چڕ یاریگاكەی بە تەواوی داپۆشی، بەجۆرێك كەس توانای بینینی نەمابوو.
ناوبژیوانی یارییەكە ڕەتی كردەوە، یارییەكە ڕابگیرێ و دوابخرێ، لە كاتی یارییەكە یانە ڕووسییەكە ئاڵوگۆڕی بە دوو یاریزان كرد، دوو یاریزانی تازە هاتنە نێو یارییەكە، بەڵام دووانەكەی تریش لە نێو یاریگا نەچوونە دەرەوە، بەجۆرێك یانە ڕووسییەكە یاریزانێكی تریان ڕەوانەی ناو یاریی كرد و بە 15 یاریزان یارییان دەكرد.

لە یارییەكە یاریزانێكی ئەرسنال كارتی سووری وەرگرت و كرایە دەرەوە، بەڵام ئەو لە یاریكردن بەردەوام بوو، هەروەها گۆڵچی یانەی ئەرسنال تووشی پێكان بوو و هاندەرێك لە شوێنی هاتە نێو گۆڵ و یارییەكە بەردەوام بوو.

بەهۆی تەمێكی چڕەوە، ناوبژیوانان هیچ كات نەیاندەتوانی ژمارەی یاریزانەكان بژمێرن، یارییەكەش بەردەوام بوو تا لە كۆتاییدا یانە ڕووسییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە یانەی ئەرسنالی بردەوە.

سه‌رچاوه‌/مه‌وسوعه‌ ریازه‌.


وشە - به‌رهه‌م عه‌بدوڵا