شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل هۆشیاریی ده‌ده‌نه ئه‌وانه‌ی مۆبایله‌كانی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و به‌رده‌وام مۆبایله‌كانتان با شه‌حنی نه‌گات به %100 چونكه ئه‌م كاره پاترییه‌كه‌ی تێكده‌دات.
ئه‌م نهێنییه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" ئاشكرا كراوه و گوتویانه، هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئایفۆن به‌تایبه‌ت ئایفۆنه نوێیه‌كانی وه‌ك "ئایفۆن ئێكس، ئێكس ئێس، ئێكس ئێس ماكس و ئایفۆن 11 و جۆره‌كانی" وریابن له زۆر شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانتان و زوو زوو شه‌حنی مۆبایله‌كانتان مهگهێننه له %100 چونكه ئه‌م كاره بۆ پاترییه‌كه‌ت خراپه و وا ده‌كات زوو شه‌حنت دابه‌زێت.
زوو زوو شەحن کردنەوەی ئایفۆن تا %100 مەترسیی هەیە بۆ پاترییەکەیت
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ت زیانی پێ نه‌گات وا باشتره كه گه‌یشته %100 راسته‌وخۆ له‌ژێر شه‌حن لایبه‌یت و هه‌ر كارێكت پێ كرد به‌رده‌وامبه به‌درێژایی رۆژه‌كه تا شه‌حنی داده‌به‌زێت تا نزیك %10یش ئه‌و كات بیخه‌وه ژێر شه‌حن، به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت پاترییه‌كه‌ت بپارێزیت له تێكچوون، ئه‌مه بۆ زۆرێك له مۆبایله زیره‌كه‌كانی تریش راسته بۆیه پێویسته ئاگاداربین.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.