ئەو زانیاریانەی بە هەڵە لەبارەی كۆرۆناوە تێی گەیشتووی

:: PM:09:07:26/02/2020 ‌

دوای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چینەوە بۆ زیانر لە 40 دەوڵەتی دنیا، لێرە و لەوی چەند زانیاری هەڵە بڵاوبووەتەوە لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و چۆنیەتی خۆپاراستن و رزگاربوون لێوەی، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوانە راست دەكاتەوە و روونكردنەوە دەدات، وەك لە خوارەوە:
زانیارییەكان لە سەرچاوەی باوەڕپێكراو وەربگرە
-هەموو مرۆڤەكان بە گەورە و بچووكەوە ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە هەیە.
-كۆكایین رێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە ناكات.
-گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە رێگەی كاغەزی پارە و كارتی بانكی ئەگەرێكی زۆر لاوازە.
-راست نییە كە ڤایرۆسەكە دەتوانێت تا هەشت مەتر بەناو هەوادا بگوازرێتەوە، بەڵكو گواستنەوەی زیاتر لە مەترێكە. 
-ڤایرۆسەكە بە ساردی و بەستن لەناو ناچێت.
-وشككەرەوەی دەست كە لە دەبلیو سی هەیە كاریگەری بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە نییە. 
-گڵۆپی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی پاككەرەوە، ناتوانێت ڤایرۆسەكە لەناو ببات.
-رشاندنی لەش بە كحوول یارمەتی لەناوبردنی ڤایرۆسەكە نادات.
-ئەو نامانەی لە چینەوە دێن، تووشی ڤایرۆسەكەت ناكەن.
-دووپات نەكراوەتەوە كە ئاژەڵی ماڵی دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.
-پێكوتەی دژ بە هەوكردنی سییەكان نابێتە مایەی پاراستن لەو ڤایرۆسە. 
-هیچ بەڵگەیەك نییە بەوەی شووشتنی لووت بە گیراوەی سوێر، یارمەتی خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەدات.
-بەڵگەیەك نییە بەوەی خواردنی سیر لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەتپارێزێت.
-بەكارهێنانی رۆنی كونجی بۆ چەوركردنی لەش رێگری ناكات لە چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ناو لەش.
-وەرگرتنی دەرمانی ئەنتی بایۆتیك لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە ناتپارێزێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل