له ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی، ئاویزان عوسمانی شێوه‌كار، یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی له ژێر ناوی "گوڵه بچكۆله" كرده‌وه و ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، ئه‌و شێوه‌كاره پێشانگاكه‌ی كرده‌وه و سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی به وشه‌ی گوت، بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت به‌پێویستم زانی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو كه كارم له هونه‌ری سوریالیزمدا كردووه پیشانی بینه‌ری بده‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشانگاكه‌م ناوی (گوڵه بچكۆله)یه و ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و شێوه‌كاره پێشانگاكه‌ی له‌بواری سوریالیزمدایه و ده‌ڵێت: كاره‌كانم له بواری سوریالیزمدایه كه هونه‌ری سوریالیزمم له ساڵانی 1920 بۆ 1930 له فره‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا، دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م رێبازی دادایزم دروست بوو سوریالیزمیش له‌ناو داداوه دروست بوو، به‌ڵام وه‌ك دادایزم نه‌رێنی نه‌بووئه‌م جۆره هونه‌ره له‌ئه‌قڵی ناوه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پێوه‌ندی بته‌وی به خه‌واندنی موگناتیسیه‌وه هه‌یه.
"14 تابلۆم نمایش كردووه، كۆی گشتی كاره‌كانم باس له به‌ركه‌وتنه‌كانی ژیانی خۆم و كۆمه‌ڵگاكه‌م ده‌كات، بیرم له‌وه‌كرده‌وه چۆن بتوانم ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ئێمه‌دا ڕووده‌دات به‌جۆرێك گوزارشتی لێبكه‌م بۆ كاری هونه‌ری" ئاوێزان وای گوت.
بۆ كێشانی تابلۆكانی ئاوێزان بۆیه‌ی زه‌یتی به‌كارده‌ھێنێت و شێوه‌ی جیاوازی لێ‌دروست ده‌كات، ئه‌م پێشانگایه‌ش یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئاوێزانه و به‌شداری زیاتر له ٢٣ پێشانگای ھاوبه‌شدا كردوه و به‌شداری چه‌ندین پرۆژه‌ی ھونه‌ری ھاوبه‌شیشدا كردووه.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د