ده‌سته‌ی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی سعوودیه بڕیاری ده‌ركردنی دادوه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی له پیشه‌ی دادوه‌ری دوورخسته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به خێرایی ژن و پیاوێكی له‌یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه و دواتر به شێوه‌ی "مسیار" ژنه‌كه‌ی له‌خۆی ماره كردووه‌ته‌وه.
دادوه‌ره‌كه له دادگای ناوچه‌ی "قه‌سیم"ی باكوری شانشینی عه‌ره‌بی
سعوودیه دادوه‌ر بووه و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون له كاره‌كانی كۆڵییه‌وه و بۆی ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژن و پیاوه‌كه داویه‌تی، پاڵنه‌رێكی یاسایی له پشت نه‌بووه و بگره به پاڵنه‌ری سۆز بووه و كاره‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆستووه‌ته‌وه و پۆسته‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به ژنه‌كه به‌كارهێناوه.
جیا له‌م كاره چه‌ندان تاوانی تری به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه
ده‌سته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه جیا له‌و دۆسیه‌یه دادوه‌ره‌كه له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه له بڕیار و كاره‌كانی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر یه‌كلابووه‌ته‌وه، كه چه‌ندان كاری ساخته و گۆڕانكاری له مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه جیا جیاكان به تایبه‌تی له پرسی زه‌ویوزار كردووه، ئه‌مه‌یش به پشتیوانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند بووه.
وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، فه‌رمانی ده‌ركردنی دادوه‌ره‌كه له پۆست و پیشه‌كه‌ی ده‌ركراوه و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی ئه‌نجامی داوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و سزای یاسایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.