له ئاهه‌نگێگی گه‌وره‌ی و جه‌ماوه‌ری له فلیپین كه بۆ 220 بووك و زاوا ڕێكخرا بوو و سه‌رجه‌میان له‌و ڕۆژه چوونه قۆناغی هاوسه‌رگیرییه‌وه، سه‌رجه‌میان له ئاهه‌نگه‌كه له ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به ماسكه‌وه له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به حاڵه‌تێكی كۆمیدی و نامۆ له میدیاكان لێكدراوه‌ته‌وه و به چڕی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه له شاری باكولودی كه‌ناراوه‌كانی فلیپین له پێنجشه‌می ڕابردوو سازكراوه و ورده ورده‌یش میدیاكان دیمه‌نه‌كانی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌گوازنه‌وه و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و به هه‌وڵ و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیش ناوی ده‌به‌ن، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ی به جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی
فلیپین بڵاویان كردووه‌ته‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه بوون و له هۆڵی شاری ده‌ریا كه گه‌وره‌ترین هۆڵی شاره‌كه ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێوه چوو و سه‌رجه‌می به‌شداران به بووك و زاواكانیشه‌وه ماسكیان پۆشیوه، وه‌ك ڕێوشوێنێك بۆ ڕێگری له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی پارێزگار و ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌یشیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه كه سه‌رجه‌م به‌شدارانی ئه‌و ئاهه‌نگه دوای 14 ڕۆژ پكشنینیان بۆ ده‌كرێ، نه‌وه‌ك تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبن، له ماوه‌ی ڕابردوو 35 هاووڵاتی فلیپین تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و تا ئێسته‌یش یه‌ك حاڵه‌تی مردن له‌و وڵاته تۆماركراوه.