نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بە خێرایی لە دابەزیندایە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست كە لە كانوونی یەكەمی ساڵی 2018ەوە تۆمار كرابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم نرخی نەوت خێراتر لە رۆژانی رابردوو دابەزی و لە 24 سەعاتی رابردوودا سەرووی دوو دۆلاری تر لە نرخەكەی كەم بووەتەوە.
بەگوێرەی
livechart هەر ئێستە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 52 دۆلار و 44 سەنت دەفرۆشرێت، لە كاتێكدا سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسە لە سەرووی 58 دۆلار دەفرۆشرا، ئەمەش دەری دەخات لە ماوەی چوار رۆژدا شەش دۆلار لە هەر بەرمیلێك نەوت دابەزیوە.
هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤیرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی زۆربەی كیشوەرەكان دەگەڕێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا ڤایرۆسەكە بە خێرایی لە ئەوروپا و ئەمەریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا ڤایرۆسەكە بە خێرایی لە ئەوروپا و ئەمەریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بووەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی بازاڕەكانی لێ كەوتووەتەوە.
بانكی گۆلدمەن ساكز گۆڕانكاری بە پێشبینی رابردووی خۆی هێناوە و دەڵێت، ئاستی پەرەسەندنی داخوازی لەسەر نەوت، لە ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیلەوە لە ساڵی 2020 بۆ 600 هەزار بەرمیل كەم دەكات و تێكڕای نرخی نەوت لە ساڵی 2020یشی لە 63 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار كەم كرد