به‌رپرسانى ته‌ندروستى رایان گه‌یاند، حاڵه‌تێكى تر‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غداى پایته‌خت تۆمار كراوه و بڕیاریش درا خوێندن له عێراق رابگیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رى
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ له به‌غدا راى گه‌یاند، حاڵه‌تێكى تر‌ى تووشبوون به كۆرۆنا دۆزراوه‌ته‌وه.
تووشبووه‌كه گه‌نجێكه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه گوتوویه‌تى، ئه‌و كه‌سه گه‌نجێكه له ئێرانه‌وه به توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا و دواتر خۆى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌رخى كردووه.
روونى ده‌كاته‌وه، دواى پشكنینى ئه‌و گه‌نجه، ده‌ركه‌وتووه ته‌ندروستییه‌كى باشى هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌ى فورات بۆ داڵده‌كانى گومان لێكراوان راگیراوه.
شانه‌ى ته‌نگژه‌كانى عێراقیش بڕیارى دا، ده‌وامى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن له عێراق له 27ى ئه‌م مانگه تا حه‌وتى مانگى داهاتوو بوه‌ستێت.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق ده‌ركه‌وت. یه‌كه‌میان له نه‌جه‌ف بوو كه قوتابییه‌كى حه‌وزه‌ى نه‌جه‌ف بوو به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى بوو.
چوار حاڵه‌تى تریش له كه‌ركووك دۆزرانه‌وه كه هه‌موویان ئه‌ندامانى خێزانێك بوون و له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه.
عێراقیش هاوشێوه‌ى وڵاتانى تر كۆمه‌ڵێك بڕیارى داوه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.