له راپۆرتێكدا كه ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك زانیاری باو له‌سه‌ر ژن ره‌ت ده‌كرێنه‌وه، له‌وانه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه پیاوان رۆژانه زیاتر درۆ ده‌كه‌ن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه كه تێى گه‌یشتووین.
ماڵپه‌ڕى
"ئه‌راجیك" به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ى كه له ماڵپه‌ڕه ئه‌وروپى و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌ند راستییه‌كى له‌باره‌ى ژن ئاماده كردووه و به ناونیشانى "چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ى ره‌گه‌زه ناسكه‌كه" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كۆى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه زانیارى نه‌رێنى نین، به‌ڵكو هه‌ندێكیان توانا و خۆراگرى ژن زیاتر ده‌رده‌خات، له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا هه‌ندێ زانیاریى تر مه‌ینه‌تى ژنان و گیرۆده‌بوونیان به هه‌ندێكى نه‌خۆشى تایبه‌ت ده‌رده‌خه‌ن.
%30 پرۆژه‌كان و پۆسته گرنگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن
یه‌كه‌م: كاتێك ئه‌م دێڕه ده‌خوێنیته‌وه 4% ژنانى ئه‌مه‌ریكا دووگیانن
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا ولاڵاتێكى پێشكه‌وتووى دنیایه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه، به‌ڵام یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ى كه زۆر بایه‌خ به منداڵبوون ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌زۆریى منداڵبوون ناسراوه. یه‌كێك له راستییه‌كان ئه‌وه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه تۆ ئه‌م راپۆرته ده‌خوێنیته‌وه، 4%ژنانى ئه‌مه‌ریكا دووگیانن.
دووه‌م: له ئه‌مه‌ریكا داهاتى ژنان پێنج هه‌زار دۆلار له پیاوه‌كانیان زیاتره
راستیى دووه‌میش هه‌ر پێوه‌ندى به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داهاتى مانگانه‌ى ژنان له مێرده‌كانیان زیاتره، ئه‌مه پێوه‌ندى به چاوساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌ت له‌م وڵاته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ژنان ببن به به‌ڕێوه‌به‌ر، له‌م كاته‌یشدا مووچه‌كانیان له‌سه‌رووى مێرده‌كانیانه‌وه ده‌بێت. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ 20%ی ژنان مووچه‌كانیان له مێرده‌كانیان زیاتره.
سێیه‌م: 30%ی پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن
ئه‌گه‌ر دوو راستییه‌كه‌ى سه‌ره‌وه بخوێنیته‌وه، به‌لاته‌وه سه‌یر نابێت ئه‌گه‌ر بگوترێ 30%ى پڕۆژه‌كان و پۆسته گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگه و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
چواره‌م: ژنان زیاتر له پیاوان وشه به‌كار ده‌هێنن
هه‌رچه‌نده ژن زیاتر حه‌زیان له قسه‌كردنه، به‌ڵام راپۆرته‌كه باس له راستییه‌ك ده‌كات كه بۆ هه‌موو ژنێك نابێت. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ژن نزیكه‌ى 200 هه‌زار وشه به‌كار ده‌هێنێ، كه‌چى پیاوان ته‌نیا 13 هه‌زار وشه.
پێنجه‌م: پیاوان زیاتر درۆ ده‌كه‌ن
تێگه‌یشتنێكى باو هه‌یه ده‌ڵێ ژنان زیاتر حه‌زیان له درۆیه، ئه‌مه‌یش زۆرجار به‌هۆى چه‌وساندنه‌وه‌ى پیاوانه‌وه بووه. كه‌چى راپۆرته‌كه زانیارییه‌كى پێچه‌وانه ده‌دات و ئه‌م تێگه‌یشتنه باوه ره‌ت ده‌كاته‌وه. له راپۆرته‌كه هاتووه پیاوان به تێكڕایى رۆژانه شه‌ش جار درۆ ده‌كه‌ن، كه‌چى ژنان به تێكڕایى رۆژانه ته‌نیا سێ جار درۆ ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: 40%ی ژنانى ئه‌مه‌ریكا به بێ باوك گه‌وره ده‌بن
ئه‌مه‌یش تواناى ژنان له خۆڕ‌اگرى ده‌رده‌خات. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا دیارده‌یه‌ك هه‌یه به " single moms " ناو ده‌برێت. ئه‌مانه ئه‌و ژنانه‌ن كه مێرده‌كانیان پشتیان تێكردوون، یان به هه‌ر هۆكارێكى تر بێت منداڵیان بووه و به ته‌نیایش منداڵه‌كانیان گه‌وره ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ 40%ی ژنانى ئه‌مه‌ریكا له‌م جۆره كه‌سانه‌ن كه به ته‌نیا له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه په‌روه‌رده كراون.
حه‌وته‌م: ژن ساڵێكى ته‌مه‌نى بۆ هه‌ڵبژاردنى جلوبه‌رگ ته‌رخان ده‌كات
هه‌ڵبه‌ته دیاره ژنان زیاتر له پیاوان رۆژانه بایه‌خ به جلوبه‌رگ و خۆڕازاندنه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاته‌كه‌یش كۆ بكرێته‌وه، ئه‌وا به مه‌زنده بارته‌قاى ساڵێكى ته‌مه‌نیان ده‌بێت.
پیاو زیاتر له ژن درۆ ده‌كات كه‌چى ژن زیاتر قسه ده‌كه‌ن
هه‌شته‌م: ژن له ساڵێكدا 30 تا 64 جار ده‌گری
ژنان هه‌ستیان ناسكتره، یانیش زیاتر رووبه‌ڕووى چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه، بۆیه زیاتر ده‌گرین، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ژن له ساڵێكدا 30 تا 64 جار ده‌گری، كه‌چى پیاو شه‌ش تا 17 جار ده‌گری.
نۆیه‌م: دڵى ژن خێراتر لێ ده‌دات
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژن بایه‌خى زیاتر به كاره‌كه‌ى ده‌دات و ئه‌ركه‌كانى ماڵه‌وه‌یش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌ندێك جار له پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى دڵنیا نییه، بۆیه دڵى زیاتر له پیاوان لێ ده‌دات. راپۆرته‌كه به داخه‌وه باس له‌م خاڵه ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ژنان زیاتر تووشی نه‌خۆشى دڵ بن.
ده‌یه‌م: رێژه‌ى سووكایه‌تى سێكسى له ئه‌مه‌ریكا به‌رزه
وێڕاى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باس كران، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه رێژه‌ى سووكایه‌تى سێسكى به ژنان له ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌رزه و له شه‌ش ژن، ژنێك رووبه‌ڕووى توندوتیژى و سووكایه‌تى ده‌بێته‌وه.
یانزه‌م: راستییه‌كى تاڵ بۆ هۆشیارى زیاتر
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ "به‌داخه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆشنبیرى زوو پشكنین له شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك كه‌مه، ئه‌وا زۆر له ژنان بایه‌خ به‌و پرسه ناده‌ن و زوو پشكنین ناكه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه به‌سه‌ریان زاڵ بێت". راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له دنیادا هه‌ر 13 خوله‌ك ژنێك به‌هۆى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك كۆچى دوایى ده‌كه‌ن.