فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران كه ئێسته سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
لە ئەنجامی پشکنینەکە دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی شوبان، ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران "
ئیرنا" رای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك نیشانه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا له مجته‌با زولنوور ده‌ركه‌وت، له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی تاران پشكنینی بۆ ئه‌نجام درا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران گه‌ڕایه‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌حموود سادقی نوێنه‌ری تاران له ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران "په‌رله‌مان" پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرا و ده‌ركه‌وت ئه‌ویش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه.
هاوكات نوێنه‌ری قوم له په‌رله‌مانی ئێران له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتارێك له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له قوم له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له هۆش خۆی چوو و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، دواتر له میدیاكان بڵاو بووه‌وه كه تووشی كۆرۆنا بووه.
تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی سیاسیی و مه‌زه‌وی ئێران تووشی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بوون و گومان له تووشبوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی سه‌رۆكی شورای چاودێری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده‌كرێت.