ئه‌مڕۆ كۆمپانیای مارسیدس بێنز یه‌كێك له نوێترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی خسته‌ڕوو كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له مۆدێلێكی كلاسیك وه‌رگیراوه و كراوه‌ته ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه ماسیدس بێنز ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكی مۆدێل 1886ی نوێ كردووه‌ته‌وه و گۆڕانكارییه‌كی سه‌رانسه‌ریی تێدا ئه‌نجام داوه، له‌ڕووی سیستمیشه‌وه كردوویه‌ته ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌یشی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه، له‌گه‌ڵیشیدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی بۆ زیاد كردووه.
ماسیدس بێنز ئۆتۆمبێلە كلاسیكیکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ 1886 کە ئەم ساڵ نوێی كردووه‌ته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی به‌سه بۆ سه‌رسامكردنی خه‌ڵك، به‌ڵام كۆمپانیاكه به‌وه نه‌وه‌ستاوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داناوه له‌وانه‌یش "سیستمی خۆلێخوڕی، فراوانبوونی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌هێزی بزوێنه‌ر و خێرایی ئۆتۆمبێل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌باییه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی تریش"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته بۆ فرۆشتن به‌نرخی 67 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كارڵ بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.