ڤی 60 سین كیو به‌هێزترین مۆبایلی ئێڵ جی

:: PM:04:18:27/02/2020 ‌

كۆمپانیای ئێڵ جی یه‌كێك له‌ باشترین مۆبایله‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌و به‌رهه‌مه‌یدا دیزاینێكی جیاوازی به‌كار هێناوه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ دیزاینه‌ی له‌ مۆبایله‌كانی پێشووتریدا به‌كارنه‌هێنابوو، جگه‌ له‌وه‌یش به‌هێزترین سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی تێدا داناوه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا سیستمی 5G بۆ داناوه‌.

ماڵپه‌ڕی"gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێڵ جی و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێڵ جی ئه‌مرۆ به‌هێزترین و خێراترین به‌رهه‌می به‌ دنیا ناساند، ئه‌ویش مۆبایلی "V60 ThinQ 5G"یه‌ كه‌ مۆبایلێكی تایبه‌ته‌ و خاوه‌ن هێزێكی زۆره‌.

کۆمپانیاکە گوتویەتی، ئەم بەرهەمە رکابەری گالاکسی و ئایفۆن دەکات

كۆمپانیاكه‌ زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌ی ئێڵ جی شاشه‌كه‌ی 6.80 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 4K، هه‌روه‌ها له‌ ڕووی هێزیشه‌وه‌ پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆنی 865 بۆ داناوه‌ له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایتی، جگه‌ له‌وه‌یش كۆتا سیسته‌می ئینته‌رنێتی بۆ داناوه‌ كه‌ ئه‌ویش 5Gیه‌ كه‌ به‌هێزترین ئینته‌رنێتی دنیایه‌.

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ چوارد كامێرای ناوازه‌ی بۆ داناوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان لێنزی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و وێنه‌ی ناوازه‌ ده‌گرن، چونكه‌ هه‌ر یه‌كیان 64 مێگا پێكسڵن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ خاوبوونه‌وه‌ و جامبوونی نییه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه‌ كه‌ ساڵی 1958 دامه‌زراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به‌ دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره‌ كۆریای باشوور داده‌نرێت له‌ دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه‌، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌وێته‌ پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌ له‌ 119 شوێنی جیاواز و مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌می ناوازه‌ و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌