یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیلارووسیا تۆمار كرا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنیش لە نیوزیلاند و لیتوانیا و هۆڵەندا، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
له 24 سه‌عاتى رابردوودا 44 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
هه‌روه‌ها دوا زانیارى كه چین وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، لە 24 سه‌عاتى رابردوودا 44 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چین گەیشتە دوو هەزار و 788 کەس.
ئاماژەیان بەوە کرد کە 327 حاڵەتی تر‌ى تووشبوو بە ڤایرۆکەیان تۆمارکردووە و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە 78 هەزار و 824 کەس.