له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی داراییدا زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان وه‌ستان، زۆرترین پڕۆژه كه له هه‌ولێر بنیات نران، به‌ڵێنده‌رانی ئه‌و شاره ژیانێك ده‌ژین كه‌س به حاڵیان نه‌بێت، ئه‌وان كه دارونه‌داریان له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج كردووه، پاره‌كانیان لای حكوومه‌ت گیر بووه و تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گرتن و كوشتن بوونه.
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مام سه‌عیدی به‌ڵێنده‌ر، پڕۆژه‌كانی باڵه‌خانه‌ی زانكۆی پزیشكی و ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی كه‌سنه‌زانی له هه‌ولێری پایته‌خت ته‌واو كردووه و ڕاده‌ستی حكوومه‌تی كردووه‌ته‌وه، تێچووی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووه، جگه له سوپاسنامه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان به‌ر له واده‌ی خۆی به كوالێتی به‌رز، ته‌نیا ٣٥%ی تێچووه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
به‌ڵێنده‌ر هه‌یه هیچی نه‌ماوه و ده‌رۆزه ده‌كات
مام سه‌عید كه هه‌رچی هه‌یبووه له‌و پڕۆژانه‌ی خه‌رج كردووه، ئێسته ده‌ستی به‌ستراوه و بێكار له چاوه‌ڕوانی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی، ڕۆژ به‌ڕێ ده‌كات.خۆی به"وشه" ده‌ڵێ "زۆر مه‌غدوورین، نه كه‌س به‌لاماندا دێ و نه كه‌سیش گوێمان لێ ده‌گرێ، ڕوو له هه‌ركوێ ده‌كه‌ین وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه، چاوه‌ڕێی كه‌ره‌می خوای گه‌وره‌ین".
مام سه‌عید ئازاره‌كانی خۆی كه‌م نییه و خه‌می هاوپیشه‌كانیشی سه‌رباره، زیاتر گوتی، "ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌راندا هاتووه به‌سه‌ر كه‌س نه‌هاتووه، به‌ڵێنده‌ر هه‌یه هیچی نه‌ماوه و ده‌رۆزه ده‌كات، هه‌یشه تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و بووه‌ته بكوژ، هه‌یه خێزانی له ده‌ست داوه."
ته‌نگژه‌ی دارایی به‌هۆی ئه‌و سزا سیاسیی و داراییانه رووی دا كه له شوباتی 2014 حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی هێنا، به بڕینی بودجه‌كه‌ی و دواتر عه‌بادی به‌رده‌وامی پێ دا.
قه‌ره‌نی كوێخا ئه‌حمه‌د یه‌كێكی تر له‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان داری به ڕۆحی‌دا داوه، ئه‌و به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، له داره‌توو ده‌ست به بنیاتنانی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات، له سه‌ره‌تای ته‌نگژه و نه‌مانی پاره له بانك، كاره‌كانی ده‌وه‌ستێنێت و دواتر به بڕیاری وه‌زیری دارایی و پارێزگاری هه‌ولێر و به دابینكردنی بڕی ٩٠ ملیۆن دینار له هه‌ر مانگێكدا بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان.
قه‌ره‌نی و نۆ به‌ڵێنده‌ری تر كه هه‌ریه‌كه‌یان قوتابخانه‌یه‌ك ڕۆ ده‌نێن، ساڵی 2019 ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، "به خه‌رجكردنی ٦٠٠ ملیۆن دیناری تر، ٨٥%ی كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا ٦٠ ملیۆن دیناری پێ ده‌درێت و پێنج مانگه دینارێكی بۆ خه‌رج نه‌كراوه".
قه‌ره‌نی بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "ئه‌و ٦٠ كه‌سه‌ی كارم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌م كردوونه‌ته‌وه، كه‌لوپه‌لم هێناوه و پاره‌ی خه‌ڵك قه‌رزدارم، ژیانم زۆر خراپه و هه‌رچی هه‌مه لای حكوومه‌ته".
مام سه‌عید و قه‌ره‌نی، نموونه‌ی سه‌دان به‌ڵێنده‌ری كوردستانن، ته‌نیا له هه‌ولێر له‌و هه‌زار و ٥٢٦ به‌ڵێنده‌ره‌ی ناویان له یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كورستان تۆماره، زیاتر له ٤٠٠ به‌ڵێنده‌ریان به ته‌ڵه‌ی ته‌نگژه‌یی داراییه‌وه بوون.
ئه‌وان كه پاره‌كانیان له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج كردووه، به‌هۆی ته‌نگژه‌وه پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێته‌وه، له‌و ژماره‌یه یه‌ك له‌سه‌ر سێیان دۆخیان زۆر خراپه و تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه. هه‌یانه كوژراوه و هه‌یه ڕایكردووه، هه‌یه گیراوه و هه‌یشه ماڵ و موڵكی هه‌مووی هه‌راج كراوه.
دكتۆر سه‌رۆ ئیسماعیل دزه‌یی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران، ئاماژه به ژیانی سه‌ختی به‌ڵێنده‌ران ده‌دات، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه و به‌گوته‌ی ئه‌و "چه‌ندانیان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه و له گرتووخانه‌ن، پڕۆژه‌كانیش له‌به‌ر بێ پاره‌یی وه‌ستان و زۆربه‌ی به‌ڵێنده‌رانی مایه‌پووچ كرد".
سه‌رۆ بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "له مانگی تشرینی ٢٠١٨وه ملیارێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران لای حكوومه‌ت مابوو، حكوومه‌ت ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری به دووجار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج كرد، ئه‌وه‌ش تا ئاستێك باش بوو، بۆیه داوا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بڕێكی تر پاره خه‌رج بكاته‌وه، دۆخی به‌ڵێنده‌ران باشتر ده‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ پڕۆژه له جێبه‌جێكردندا بوون، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و ٨٠ دانه‌یان وه‌ستان.
سه‌رۆ ئیسماعیل دزه‌یی ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌ی نه‌ختینه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كرا كه ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنیان سه‌رووی ٨٥% بوو، ئه‌وانیش ١٤٨ پڕۆژه‌ن، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا بڕیاری خه‌رجكردنی تێچووی ٧٦ پڕۆژه‌ی تر درا كه ٧٥%ی كاره‌كانیان ته‌واو كرابوو".
پاشخان:
به‌ر له ساڵانی ته‌نگژه‌ی دارایی، كار كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تیی بوو، ئه‌وكات پڕۆژه‌كان زۆر و به‌ڵێنده‌ریش زۆرتر، به‌ڵام له 2014 و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی دارایی، باری به‌ڵێنده‌ران ئاوه‌ژوو بووه‌وه و بێ پاره‌یی ئیفلاسی پێ كردن و پڕۆژه‌كانیش په‌كیان كه‌وت.
له 17/2/2014دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به بڕیارێك، داوای ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كرد كه به به‌ڵێنده‌ر دراون و ده‌ستیان پێ نه‌كراوه، خۆ بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یشی له كاركردنن، له مانگی چواری 2014دا 120 ڕۆژ ماوه‌كه‌ی درێژ كرده‌وه و بڕیاری دا، 200 ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كان به پێدانی پێشینه‌ی به‌ڵێنده‌ران ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا توانی چه‌ند مانگێك خۆ له گیرفانی به‌ڵێنده‌ردا ڕابگرێت، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی شه‌ڕی داعش، به‌ڵێنده‌ران بێ پاره و پڕۆژه‌كان دووباره وه‌ستانه‌وه.
دواتر چه‌كی بانكی بێ ڕه‌سید و به مه‌رجی خه‌رج نه‌كردن، به به‌ڵێنده‌ر درا و ١٢٠ ڕۆژی تریش ماوه‌ی پڕۆژه‌كان درێژ كرانه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی 20%ی ئه‌و چه‌كه بێ ڕه‌سیدانه‌ی دا.
هه‌ولێر/ چواس خالید