نزیكه‌ی 50 به‌رپرسی گۆڕان كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه دامه‌زرێنراون، به‌ڵێنیان داوه ٣٠%ی مووچه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و حزبه، به‌ڵام ئێسته پێوه‌ی پابه‌ند نین و هه‌ریه‌كه‌یان بیانوویه‌كیان بۆ ئه‌و ناپه‌ندییه هه‌یه. گۆڕانیش سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆی دایمه‌زراندوون و ئێسته له‌گه‌ڵی نه‌ماون.
ئه‌و 50 كه‌سه، په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ڕاوێژكار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و به‌شێكی زۆر پۆستی تری تێدایه، ئاماده نین ٣٠%ی مووچه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ گۆڕان، له كاتێكدا پێشتر به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوونیان پێ پڕ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و 50 كه‌سه، په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ڕاوێژكار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و به‌شێكی زۆر پۆستی تری تێدایه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئێسته گۆڕان له ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ڕێی گۆڕانه‌وه خراونه‌ته پۆسته حكوومییه‌كانه‌وه و دواتر له گۆڕان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، یان پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه نابن كه پێشتر پێیان پڕ كراوه‌ته‌وه، ئه‌و دۆسیانه‌ش ده‌درێن به دادگاكانی كوردستان.
ئیبراهیم حه‌وێز ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و زانیارییه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه و ئه‌وه‌یشی گوت، "دۆسیه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه گۆڕان خستبێتیه پۆستێكه‌وه و ئێسته له‌ناو گۆڕان مابێت یان نا، ئه‌گه‌ر له گه‌نده‌ڵیی تێوه گلابێت، ئاماده ده‌كرێ و ده‌درێت به دادگاكان."
به گوته‌ی حه‌وێز، "گۆڕان كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خستووه‌ته پۆسته حكوومییه‌كانه‌وه، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و گۆڕانی ژیانی خۆیانی دانه‌ناون، بۆیه چاوپۆشی له كه‌س ناكرێت و له ڕێی ژووری یاساییمانه‌وه ئه‌و كارانه ده‌كرێن".
"له‌باره‌ی به‌ڵێننامه‌كه‌یش گۆڕان ڕێی یاسایی به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دایمه‌زراندوون ده‌گرێته‌به‌ر" ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤات وای گوت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆڕان دایمه‌زراندوون كه ئێسته پابه‌ند نابن به به‌ڵێننامه‌كه‌یان و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌كانیان، به‌شێكیان خانه‌نشینیه‌كه‌یان ده‌خۆن و دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌شێكیان گۆڕان خۆی سڕی كردوون، هه‌ندێكیشیان به‌ناوی ناڕازیبوون له سیاسه‌تی ئێسته‌ی حزبه‌كه‌یان ئاماده نین ئه‌و پاره‌یه بۆ گۆڕان بگه‌ڕێننه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی وازی له گۆڕان هێناوه و ئێسته مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاری وه‌رده‌گرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و پێشتر كاری هه‌بووه و به‌هۆی كاری په‌رله‌مانتارییه‌وه له ده‌ستی داوه، بۆیه ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له خانه‌نشینییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و حزبه.
گۆڕان بۆ زیاتر دڵنیابوون له‌وانه‌ی له كابینه‌ی نوێ‌دا ده‌یانخاته پۆسته‌كانه‌وه هه‌م له هه‌رێم هه‌م له به‌غدا، دوو به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ ده‌كاته‌وه. بۆ هه‌رێم، به‌ڵێننامه‌یه‌ك لای دادنووس و یه‌كێكیش لای ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، بۆ پۆستی وه‌زیر و ڕاوێژكاره‌كان، ٢٠٠ ملیۆن دینار و پۆستی خوار به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانیش ٥٠ ملیۆن دینار وه‌ك بارمه‌ته‌ی وازهێنان له به‌ڵێننامه‌كه‌دا نووسراوه و پێیان واژوو كراوه.
هاوكات گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێككه‌وتووه كه هه‌ر كادرێكی له حكوومه‌تدا له به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌كه لای دا، گۆڕان بڕیار له گۆڕینی ده‌دات و ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سه دوور بخرێته‌وه و كاندیدی داهاتووی گۆڕان بخرێته شوێنی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی گۆڕان كه ئێسته ئاماده نییه به به‌ڵێننامه‌كه‌وه پابه‌ند بێت، زیاتر گوتی، "گۆڕان ناتوانێ لێپرسینه‌وه و دۆسیه له‌سه‌ر ئێمه دروست بكات، چونكه گۆڕان ته‌نیا ناوه‌كه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ماوه و ئه‌وه‌ی ئێسته له‌ناو گۆڕان ده‌گوزه‌رێت، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند كه‌سێكه و هیچی تر، ده‌بێت یه‌كه‌م جار به‌رپرسانی ئێسته‌ی گۆڕان دۆسیه له‌سه‌ر خۆیان بكه‌نه‌وه كه ئه‌و حزبه‌یان به‌و ئاقاره گه‌یاندووه."