به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری دایه هاووڵاتییانی دانیشتووی سنووری پارێزگاكه و داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییانی سنووركه زیاتر پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوبات، ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌فته‌یه‌كی هه‌ستیار ده‌بێ بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له سلێمانی و "داوا له هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین زیاتر پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستیی بن له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه".
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێویسته له شوێنێكی جیاكراوه چاودێری بكرێن
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێویسته له شوێنێكی جیاكراوه چاودێری بكرێن و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تر نه‌بێت.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشانه‌كانی وه‌ك (به‌رزی پله‌ی گه‌رمی و كۆكه و پژمینی) هه‌یه پێویسته سه‌ردانی كلینیكی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بكات.
له كۆتایشدا ڕوون كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردبێت یان به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك نه‌بوبێت كه له ئێران گه‌ڕابێته‌وه له كاتی هه‌بوونی نیشانه‌كانی په‌تای ئه‌نفلۆه‌نزادا پێویست ناكات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات.