بڕیاره چوار وڵاتى عه‌ره‌بى كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى سووریا بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و كار بۆ ده‌ركردنى توركیایش له‌سه‌ر خاكى سووریا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى ئادار له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌یه‌ك دروست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى توركیا ببنه‌وه و له‌سه‌ر خاكى سووریا سوپاكه‌ى ده‌ربكه‌ن.
له دژى توركیا مافى ئه‌ندامێتى به سووریا ده‌درێته‌وه
له راپۆرته‌كه هاتووه له كۆڕبه‌ندێكدا ئه‌م پێشنیازه كراوه، كه هه‌فته‌ى رابردوو له قاهیره به ناوى كۆڕبه‌ندى هه‌واڵگرى عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه لیوا عه‌باس كامل سه‌رۆكى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرى میسڕ سه‌رپه‌رشتى ئه‌و هه‌وڵ ده‌كات و بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له به‌حرێن، میسر، ئیمارات و سعوودیه له‌ناو ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بن و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى وڵاتانى به‌ره‌كه زیاتر بێت.
یه‌كێك له راسپارده‌كان ئه‌وه‌یه له كۆنگره‌ى داهاتووى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى مافى ئه‌ندامێتى به سووریا بدرێته‌وه، كه پێشتر وه‌ك سزاییه‌ك سڕ كرا بوو، دواتریش كار بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى توركیا له سووریا بكرێت.