وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی عێراق و لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى عێراق، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دواخستنى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌ده‌ن و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئێسته بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى ئادار، جه‌بر تڵێباوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى عێراق، به رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى راگه‌یاندووه، تا ئێسته هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنى خوێندنى ئه‌مساڵ نییه.
هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندن له عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
له لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، له هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێ "هه‌ر چۆنێك بێت ناكرێت ساڵێكى خوێندن دوابخرێت".
حه‌یده‌ر فارووق گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، قسه‌ى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كردووه و ده‌نگۆییه‌كانى دواخستنى ساڵى خوێندنى ره‌ت كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌موو بڕیاره‌كان بۆ شانه‌ى ته‌نگژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حه‌یده‌ر فارووق ده‌ڵێ ”ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى پشووى به‌هار یان وه‌ستاندنى ده‌وام هه‌بوو، ئه‌وا بڕیاره‌كه له لایه‌ن شانه‌ى ته‌نگژه‌كانه‌وه ده‌درێت".
به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به كۆرۆنا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق بۆ چه‌ند رۆژێك بڕیارى دواخستنى خوێندنى له ته‌واوى قوتابخانه، په‌یمانگا و كۆلیژه‌كان داوه، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.