به‌هۆى گرانبوونى نرخى عه‌له‌فى كێڵگه په‌له‌وه‌ریان، خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوا ده‌كه‌ن لایه‌نى پێوه‌ندیدار به‌ده‌م داواكه‌یان بچن بۆ ئه‌وه‌ى تووشى زیان نه‌بن، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانیش ده‌ڵێت، "له زیانى به‌رده‌وامداین".
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه بووه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى ئادار، نازم عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه نرخى عه‌له‌ف به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆ هه‌ر ته‌نێك 50 دۆلارى گرانبووه، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه بووه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، له‌لایه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى عه‌له‌ف و له‌لایه‌ك دابه‌زینى نرخى مریشك له كێڵگه‌كان زیانێكى زۆر به‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوه و به‌هۆیه‌وه ته‌واوى خاوه‌ن كێڵگه‌كان له زیاندان.
ڕوونى كرده‌وه، داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تى لیژنه‌ى چاودێرى و بازرگانى بێنه‌سه‌رخه‌ت و ڕێگرى بكه‌ن له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى عه‌له‌ف كه بازرگانه‌كان گوایه به بیانوى داخستنى سنووره‌كان نرخه‌كانیان گران كردووه.
شایه‌نى باسه، ئێسته نرخى یه‌ك ته‌ن عه‌له‌ف له 420 دۆلاره‌وه بۆ 470 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه و نرخى یه‌ك كیلۆ مریشكیش له كێڵه‌گه‌كان به كه‌متر به دوو هه‌زار دینار ده‌فڕۆشرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى