به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ر له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه له زه‌گره‌بی پایته‌ختی كڕواتیا به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆمه‌كی زیاتری دارایی توركیا بۆ كۆمه‌ككردنی په‌نابه‌ران ده‌كات، به‌ڵام هیچ كات قبووڵی ناكات وه‌ك ئامرازێكی فشاركردن له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێن.
جۆزیپ بۆریل له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی شه‌پۆلی نوێی په‌نابه‌ران گوتی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به وردی تاوتوێی دۆخی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین و حكوومه‌ته‌كانی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاره‌ی زیاتر بۆ په‌نابه‌ران له توركیا ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین، كه ئه‌نكه‌ره په‌نابه‌ران وه‌ك ئامرازێكی فشار له‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌كاربهێنێت.
زیاتر گوتی، پێویسته له‌وه بگه‌ین و ددانی پێدا بنێین كه توركیا بارێكی قورسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شان به‌هۆی په‌نابه‌رانه‌وه، چونكه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌ن، به‌ڵام ناكرێ ئه‌نكه‌ره بابه‌ته‌كه به سیاسی بكات و وه‌ك كارتی فشار سوودی لێ وه‌ربگرێ، كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانیشی به ڕووی په‌نابه‌ران تا ڕوو له یۆنان بكه‌ن، به به‌كارهێنانی په‌نابه‌ران بۆ مه‌به‌ستی سیاسی لێكدایه‌وه و به توندی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین په‌نابه‌ران بكرێن به ئامرازی فشار
پێشبینی ده‌كرێ بڕیاری هاوبه‌شی یه‌كێتیی
ئه‌وروپا پێدانی پاره‌ی زیاتر بێ به توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سنوور به ڕووی په‌نابه‌ران دابخات و له ناوخۆی وڵاته‌كه كۆمه‌كیان بكات، به‌وشێوه‌یه بێ یه‌كێتییه‌كه قبووڵی هاتنی ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌ره ناكات، كه ئێسته له‌سه‌ر سنووره‌كانی یۆنان كۆبوونه‌ته‌وه.