په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی و به‌رپرسانی باڵا كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر چاره‌نووسی تاران هاوشێوه‌ی وۆهانی چین ده‌بێت و داوایش ده‌كات، كه ڕێكاری كه‌ره‌نتینه له ته‌واوی تاران پێڕه‌و بكرێت.
محه‌مه‌د ڕه‌زا نه‌جه‌فی په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری تاران له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆمار و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌عید نمه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كردووه، پێڕه‌ونه‌كردنی ڕێوشوێنی كه‌ره‌نتینه له ته‌واوی شاری تاران و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كردنی به‌وه‌ی یه‌كێكه له ناوچه هه‌ستیاره‌كان، وا ده‌كات چاره‌نووسی تاران هاوشێوه‌ی وۆهانی لێ بێ و تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بین.
هه‌ریه‌ك له قوم و تاران هاوشێوه‌ی وۆهان بوونه‌ته مۆڵگه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه له ئێران
له به‌شێكی تری
نامه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ی وۆهانی چین له تاران و قوم بگیرێته‌به‌ر، كه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی تری وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسه‌كه له‌و دوو شاره بكرێت، نه‌ك له ڕێی ئه‌وه‌وه زیاتر بڵاو ببێته‌وه و ڕێژه‌ی تووشبووان به خێرایی ڕوو له زیادبوون بكات، ئه‌گه‌ر ڕێكاری له‌مجۆره نه‌گیرێته‌به‌ر ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره له قوم و تاران ڕوو ده‌دات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێران له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به فه‌رمی ئاشكرای كرد، تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری ئێران 124 كوژراوه، كه 17 كه‌س له‌و ڕێژه‌یه‌ی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو گیانیان له ده‌ست داوه.