پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌شی ئادار، له سنووری شاره‌دێی قه‌رهه‌نجیر، كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری چه‌مچه‌ماڵ كوژرا و خێزان و دوو كوڕی برینداربوون.
هۆكاره‌كه‌ى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی حاڵه‌تێكی كوشتن و برینداربوون له سنووری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تۆمار كراوه، كه هۆكاره‌كه‌ى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه.
عه‌میدمحه‌مه‌د عه‌بدی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له گوندێكی سه‌ر به شارۆكه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی (خه‌یرۆڵا حاجی شه‌ریف) له‌كاتی چوونی بۆ گونده‌كه‌ی خۆیان كه به گوندی سه‌یدان ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
زیاتر گوتى، جگه له كووشتنی ناوبراو خێزانه‌كه‌ی و دوو كوڕی برینداركراون.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، قوربانیه‌كه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی چه‌مه‌چه‌ماڵ بووه و چه‌ند پۆستێكی تریشی هه‌بووه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ناوچه‌كه بووه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراى كرد، ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه برای قوربانیه‌كه‌یه به‌ناوی (ك. ش).
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی