كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەبێت

:: AM:09:53:07/03/2020 ‌
بڕیارە لەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بکرێت، ئامادەكاری دەستی پێ‌ كردووە.

ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو دەستی پێ‌ كردووە
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو دەستی پێ‌ كردووە.

لەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و پارەی نەوتیش گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو دێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دوای تەنگژەی دارایی پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن، دەبەستێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد