فیلمی "كۆنتیجن" كاتێك ساڵی 2011 به‌رهه‌م هات، پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا، چونكه سیناریۆكه‌ی خه‌یاڵی و بێ‌مانا بوون، وێڕای ئەوەی پڕی بوو لە ئەستێرەی ناودار و لە پلەی61ی ئه‌و فیلمانه بوو كه له ساڵه‌كه‌دا پاره‌یان په‌یدا كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی كۆرۆنا، ناوی ئه‌و فیلمه زیندوو بووه‌وه.
ئێسته فیلمه‌كه له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌فرۆشرێ و بینه‌ری له ڕیزی پێشه‌وه‌یه و یه‌كێكیشه له‌و ناوانه‌ی زۆرترین گه‌ڕانی بۆ ده‌كرێ له گووگڵدا، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند باسی كۆرۆنای كردووه؟
شێوازی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ ڤایرۆسەکەی لەم فیلمەدا هاتووە وەک یەکە
سیناریۆی ئه‌و فیلمه پێش 10 ساڵ نووسراوه، له زۆر ڕووه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی، له‌یه‌ك نزیكن. له فیلمه‌كه‌دا، ژنێكی سه‌رمایه‌دار له كاتێكدا به گه‌شتێك ده‌چێته وڵاتی چین، به‌هۆی ڤایرۆسێكی نادیاره‌وه ده‌مرێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی دۆخی له‌ناكاو له هه‌موو دنیادا ڕابگه‌یه‌نرێ.
به‌پێی فیلمه‌كه، چین یه‌كه‌م شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه و له‌وێوه به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، ڕه‌واجی فیلمه‌كه زۆر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه به‌هۆی چێشتلێنه‌رێكه‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه كه ده‌ستی به‌ر به‌رازێكی كوژراو كه‌وتووه و به‌رازه‌كه له‌ڕێی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه تووشی بووه. واته به ته‌وقه‌كردنێك تووش بووه.
ژنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، له‌وێ زۆر نه‌خۆش ده‌بێت و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مرێ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كوڕه‌كه‌یشی ده‌مرێ، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی سیستمێكی به‌رگرییه‌وه تووش نابێ.