سەردانکەرانی پزیشکە تووشبووەکەی هەولێر تووشی کۆرۆنا نەبوون

:: AM:11:26:14/03/2020 ‌
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ئاشكرای دەكات، پشكنین بۆ 50 كەس كراوە كە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پزیشكەی تووشی كۆرۆنا بوو هەبووە، ئەنجامەکان نەرێنی بوون.

ئەنجامی پشكنینەكان نەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە میدیاكانی راگەیاند، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 50 كەس لەوانەی لەگەڵ پزیشكە تووشبووەكەی هەولێر مامەڵەیان هەبووە كرا، ئەنجامی پشكنینەكان نەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.

پزیشكێكی چاو /48 ساڵ/ لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، پارێزگاری هەولێریش لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد، هەر كەسێك  لە 10 ڕۆژی ڕابردوو سەردانی ئەو پزیشكەی كردووە مەترسی تووشبوونی هەیە و پێویستە پشکنین بکات.

تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان 28 حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و یەك حاڵەتی گیان لە دەستدان و حاڵەتێكیش بە تەواوی چاك بووەتەوە، ڕێكاری توندیش لە هەرێمی كوردستان گیراوەتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



وشە - رامیار جەواد