له كاتێكدا ئه‌وروپا ده‌بێته دووه‌م ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، وڵاتێكى بچووك و هه‌ژار به ساغ و سه‌لامه‌تى ماوه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكى تۆمار نه‌كردووه.
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" له‌باره‌ى خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ڵێ "دوو حاڵه‌تى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى تووشى كۆرۆنا نه‌بیت یان ئه‌وه‌تا له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه، یانیش به‌ره‌و وڵاتێكى بچووك بچیت كه رووبه‌ره‌كه‌ى 13 هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تره و دانیشتوونى كه‌متر له 650 هه‌زار كه‌سه".
مۆنتینيگرۆ هه‌ژارترین وڵاته
چونكه ئه‌و وڵاته تاكه شوێنه له ئه‌وروپا تووشى كۆرۆنا نه‌بووه، هه‌ر چه‌نده ته‌نیا 280 كیلۆمه‌تر له ئیتاڵیا دووره.
ئه‌و وڵاته‌یش مۆنتینیگرۆیه " Montenegro" كه به زمانى كوردى به ماناى "كێوى ره‌ش" دێت.
تا ئێسته هیچ كه‌سێك تووشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك سه‌ردانى پزیشكى نه‌كردووه و گومانى ئه‌وه بكات نیشانه‌ى تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌بێت.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌تاكه له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه مۆنتیگرۆ له وڵاته هه‌ژاره‌كانى دنیایه و پله‌ى حه‌وته‌مى هه‌یه.