لە سلێمانی ژنی ڕۆژنامەنووسێک دەڕفێنن

:: PM:04:13:17/03/2020 ‌
بە تۆمەتی‌ لێدان ‌و ئەشكەنجەدانی‌ هاووڵاتییەك ‌و رفاندنی‌ هاوسەرەكەی‌، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی شارۆكەی پێنجوێنەوە، دوو تۆمەتبار گیران.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئادار، نەقیب سەركەوت ئەحمەد  گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، هاووڵاتییەك كە پیشەی‌ رۆژنامەنووسە و لەبواری‌ مافەكانی مرۆڤدا كار دەكات، لەبنكەی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن، سكاڵای‌ لەسەر دوو كەسی‌ نەناسراو تۆمار كرد، كە هاوسەرەكەیان رفاندووە و بەشێوەیەكی‌ نادروست‌ و دوور لەرەوشتی‌ مرۆڤایەتی‌ وێنەیان گرتووە و لەژێر ئەشكەنجە و لێداندا دەست‌ و سەری‌ سكاڵاكاریان شكاندووە، دواتر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەی‌ تۆمەتباران دەستی پێ كرد.

توانرا لەماوەی‌ دوو سەعات شوێنی‌ هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە
روونیشی كردەوە كە دوای وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا لەماوەی‌ دوو سەعات شوێنی‌ هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی پێنجوێنەوە گیران و لەبەردەم دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەكەیاندانا.

هەروەك دووپاتی كردەوە كە هەردوو تۆمەتبار (ك،م،س) تەمەن 30 ساڵ دانیشتووی‌ شارەدێی‌ عەربەتی نزیك شاری سلێمانی، ‌و (ج،ح،ع) تەمەن 37 ساڵ دانیشتوی‌ شارۆكەی‌ پێنجوێن، بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەكانی‌ (421) (405-31) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون ‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شارۆكەی پێنجوێن، یەكێكە لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و 96 كیلۆمەتر لەشاری سلێمانیەوە دوورە.


پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌