پاش ساڵێك له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش، هێشتا بۆشایی ته‌ناهیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌غدا به‌و بڕوایه گه‌یشتووه بێ پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌سته‌مه.
پاش ساڵێك له گفتوگۆ نه‌توانراوه بۆشایی ته‌ناهیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پڕ بكرێته‌وه
له‌وكاته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ته‌ناهیی ناوچه‌كه هه‌نگاوی نا و له‌گه‌ڵ كورد رێككه‌وت، ساڵێك تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام رووداوه‌كانی دواتر تا ئاستێك هه‌وڵه‌كانی له‌بار برد.
عه‌مید دلێر حه‌بیب فه‌رمانده‌ی لیوای سێی پێڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێسته، ئه‌و بۆشاییه ته‌ناهییه‌ی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، بووه‌ته ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ تیرۆریستانی داعش تا كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی تێدا بكه‌ن.
وه‌ك ئه‌و گوتی، "جێی سه‌رنجه تیرۆریستانی داعش هه‌میشه سوود له لاوازیی هێزه عێراقییه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله و گه‌رمیان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه نموونه‌ی بۆ گوته‌كانی هێنایه‌وه و ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه خسته ڕوو كه ئه‌مساڵ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه كرابێ، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه.
فه‌رمانده‌ی لیوای سێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه "لاوازی سه‌ربازیی هێزه عێراقییه‌كانی به راشكاوی و راسته‌وخۆ به به‌رپرسانی عێراق گه‌یاندووه".
عه‌مید دلێر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕوانی سه‌رووی خۆیانن بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی و وه‌زاره‌تی به‌رگریی.
ناوچه كوردستانییه‌كانیش چاوی ئومێدیان له پێشمه‌رگه‌یه تا دوای پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش، پارێزگاری له سه‌ر و ماڵیان بكه‌ن و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم نوێنه‌ری ئاواره‌كانی شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه خانه‌قین، به"وشه"ی راگه‌یاند، له پاش رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، به‌شێكی به‌رچاو له ئاواره كورده‌كانی گوڵاڵه گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵك دیسان ئاواره بوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان خۆشییان له خۆیان نه‌بینیوه و پێشتر كه به‌هۆی به‌عس ئاواره بوون، ئه‌مجاره به‌هۆی حه‌شده‌وه ئاواره بوون. وه‌ك نوێنه‌ری ئاواره‌كانی گوڵاڵه ئاماژه‌ی دا، "به‌شێكی به‌رچاو له هۆزی كه‌ره‌وه‌ییه‌كانی گوڵاڵه /هۆزێكی دژه كوردن/، چوونه‌ته پاڵ میلیشیاكان بۆ دژایه‌تی كورد".
له‌لایه‌كی تره‌وه فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، روونی كرده‌وه كه له سه‌روبه‌ندی ده‌ستبه‌كاربوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ته‌واوی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مابوونه‌وه، ده‌ستی پێ كرد و هه‌نگاوی پێویست نرا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
عیسا بۆ نموونه گوتی، له رۆژی چواری شوباتی ساڵی 2019 لیژنه‌ی باڵای هاوئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه لاوه‌كییه‌كانیان راسپارد ده‌ست به‌كار بن بۆ هاوئاهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وكات پێشنیار كرا بۆ دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و سوپا له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی بۆشایی ته‌ناهییان هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك فارس عیسا خستیه‌ڕوو، "به‌هۆی خۆپێشاندانی تشرینی 2019 له به‌غدا و هه‌ندێك شاری عێراق و دواتر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌رهه‌می گفتوگۆكانی دواخست، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستبه‌رداری پێوه‌ندی نه‌بوونه له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه كوردستانییه‌كان".
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له چه‌ند رۆژێك شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌سه‌ر زیندووڕاگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه چووه و داوای ئه‌كتیڤكردنی لیژنه‌كان كراوه.
"كورد بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه كوردستانییه‌كان له رووی هێزه‌وه ده‌بێ به‌هاوبه‌شی بێ، ئه‌و راستییه‌ش وه‌ك بابه‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر لای به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای عێراق دروست بووه، چونكه بێ هاوئاهه‌نگی هه‌ردوولا، ناتوانرێ رێگری له تیرۆریستان بكرێت" عیسا وای گوت.
وشه/راپۆرتی سه‌بری هۆرینی