ئاماره‌كانی توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان له كه‌ركووك نائاساییه و له هه‌ر ڕۆژێكدا زیاتر له سێ حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا تۆكمه نییه له عێراق و مافی ژیان به ئاسانی ده‌توانرێت پێشه‌ڵ بكرێت.
لەناو ماڵی خۆی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
له شاری كه‌ركووك، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ژنێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردهدا و دواتر ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی (س.م.خ) لەناو ماڵی خۆی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
زیاتر گوتی، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه ژنه‌كه بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوه، ئێسته گەینراوەتە بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک و باری تەندروستی ناجێگیرە، پۆلیس په‌راوی بۆ ڕوودوهكه كردووه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه له رشووداوهكه ده‌ستی پێ كردووه.
شایه‌نی باسه له كه‌ركووك یاسای پاراستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی له‌سه‌ر یاسای كۆن پێڕه‌و ده‌كرێت و هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ژنان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م دۆخنه و مافه‌كانیان پێشه‌ڵ ده‌كرێت.