هەڵوێست لە ماڵەوە خەریکی بەرهەمە

:: PM:06:09:19/03/2020 ‌

هەڵوێست محەمەد هونەرمەندێکی گەنجی کوردستانە، لەگەڵ مانەوەی لە ماڵەوە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەرهەمی تازەیە.

هونەرمەندانیش لەگەڵ مانەوەیان لە ماڵەکانی خۆیان کاتەکانیان بە کاری جۆراوجۆر بەسەر دەبەن، هەڵوێست لە دیمانەیەکیدا بۆ "وشە" دەڵێ، ئەم ماوەیە کاتمان زیاترە، بۆیە زۆربەی کاتەکەم بە مۆسیقا و پرۆڤەی دەنگەوە بەسەر دەبەم.

هەڵوێست لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و خەریکی بەرهەمی تازەیە

ئەو هونەرمەندە گەنجە، جگە لە کاری هونەری تایبەت بە خۆی سەرقاڵی کتێب خوێندنەوە و سەیرکردنی فیلم و درامایە، بۆ ئەو هیچ جیاوازی نییە کە فیلمەکە چ جۆرێک بێت، بەڵام زیاتر ئەو جۆرە فیلمانەی پێخۆشە کە زنجیرەن و هەر زنجیرەی بابەتی جیاواز باس دەکات و زیاتر حەز بە فیلمی سیخوڕی جەنگی و رۆمانسی و درامی دەکات.

بەشێک لە کاتەکانی هەڵوێست بۆ کتێب خوێندنەوەیە، کە کتێبی ڕۆمان ئەو جۆرە کتێبانەیە کە هەڵوێست حەزی بە خوێندنەوەی هەیە، ئێستەیش کتێبی جیهانی سۆفیا دەخوێنێتەوە کە نووسەرەکە یۆستاین گاردەرە.

هەڵوێست دەشڵێ، کاتێک کە لە ماڵەوەیە پرۆڤەی میوزیکی و دەنگی دەکات و کار بۆ بەرهەمی تازە دەکات کە زیاد لە چەند بەرهەمێک دروست کردووە، بەڵام کاتی بڵاو بوونەوەی دیار نییە.

سلێمانی/ لۆڤە محەمەد


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان