لاهوور جه‌نگی كه یه‌كێكه له سه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی راده‌ستی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌غدا كرد و له‌وكاته‌وه پیلان له دوای پیلان بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان داده‌نێ، جارێكی تر كه‌وتووه‌ته دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
لاهوور هه‌موو توانای دارایی و راگه‌یاندنی خۆی بۆ هه‌وڵدانی تێكدانی كوردستان خستووه‌ته گه‌ڕ
له‌ماوه‌ی رابردوودا، لاهوور هه‌موو توانای دارایی و راگه‌یاندنی خۆی بۆ هه‌وڵدانی تێكدانی كوردستان خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام جگه له دروستكردنی دڵه‌راوكێ له‌ناو خه‌ڵك و تێكدانی سه‌قامگیری هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تری بۆ خه‌ڵكی نه‌بووه. لاهوور له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو به‌تایبه‌ت كه له ڕێی دابه‌شكردنی ده‌مانچه و پاره‌وه له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی ببێته هاوسه‌رۆك ده‌یان پیلانی بۆ لێدان و تێكدانی ره‌وشی حكومڕانی كوردستان داناوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی به پیلانی لاهوور كه‌وتنه دژایه‌تی حكوومه‌ت و له‌ژێر ناوی "دواخستنی مووچه" چه‌ندان هێرشیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان سه‌رقاڵی خۆپارێزییه به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دنیای گرتووه‌ته‌وه لاهوور جه‌نگی و گرووپه‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی حكوومه‌ت ده‌یانه‌وێ دۆخێكی ئاڵۆز و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵك دروست بكه‌ن.
كاتێك پیلانێكی لێ ئاشكرا ده‌كرێ به هه‌موو توانایه‌وه ده‌وێ ژیانی خه‌ڵك تێك بدات
دوایین جار دوێنی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه پیلانێكی تری ده‌زگای زانیاری كه له‌لایه‌ن لاهووره‌وه ئاراسته ده‌كرێ ئاشكرا كرا كه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیخوڕی بۆ ده‌زگای زانیاری له‌وێشه‌وه بۆ ده‌زگایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه. ئاسایش به ددانپێدانانی پاسه‌وانه گیراوه‌كه زانیارییه‌كانی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌برد ده‌زگای زانیاری به وه‌ڵامێك كه وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن هیچ پێوه‌ندی بابه‌ته‌كه‌وه نه‌بوو " كه‌وتنه هێرشكردن بۆسه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
چاودێران ده‌ڵێن، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لاهوور جه‌نگی ئه‌وه‌یه كاتێك پیلانێكی لێ ئاشكرا ده‌كرێ به هه‌موو توانایه‌وه ده‌وێ ژیانی خه‌ڵك تێك بدات تا دۆخه‌كه ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام ئێسته خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه هه‌موو تواناكانی لاهوور بۆ تێكدانی كوردستانه.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" ده‌ڵێ، روون و ئاشكرایه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه پیلانگێری دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویسته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه گۆڕانكاری تێدا بكری.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سه‌رقاڵی و به‌رپرسیاریه‌تیمان به‌رانبه‌ر به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێسته‌ی كوردستان، خۆمان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م كه‌سه/لاهوور/ سه‌رقاڵ ناكه‌ین.
جیا له هه‌وڵه كه‌سییه‌كانی لاهوور ئێسته میدیاكانی ناوبراو كه‌وتوونه‌ته دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكی باسی ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن
"ناوبراو باس له دادگا و یاسا ده‌كات، ئێمه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌روه‌ریی یاسا و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌ركێشی به‌رانبه‌ر یاسا، به‌رنامه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كیی كاری حكوومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه پێمان باشه لاهوور جه‌نگی ڕێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه بۆ ئێمه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێت تاكو هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه بخه‌ینه به‌رده‌م دادگا كه سه‌لمێنه‌ری سه‌رپێچی و یاساشكێنییه‌كانی ناوبراون" له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وانووسراوه.
جیا له هه‌وڵه كه‌سییه‌كانی لاهوور ئێسته میدیاكانی ناوبراو كه‌وتوونه‌ته دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكی باسی ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كوردستان و دنیا به دۆخێكی سه‌ختی ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌وان زیاتر ده‌یانه‌وێ ژیانی خه‌ڵك تێكبده‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه دژه‌تیرۆری كوردستان له په‌یامێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "هه‌نگاوه‌كانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێی شانازین."
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكرای كردووه، "كاروانی سه‌ركه‌وتنی مه‌سروور بارزانی به خیانه‌تكار و وڵاتفرۆشانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كه له كاتی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌ولێر چه‌پڵه‌یان لێده‌دا و هانی ئه‌و میلیشیایانه‌یان ده‌دا بۆ داگیركردنی هه‌ولێری پایته‌خت، ناوه‌ستێت."
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی كردووه، كه له‌كۆتاییدا ڕووڕه‌شی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان فڕۆشت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیلانی داگیركرنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه تێكشكاوه، له دڵه‌وه تووشی خه‌فه‌ت بوون و هه‌ر كات هه‌ڕه‌شه له سه‌ر پایته‌خت دروست ببێت هه‌مان ڕه‌فتار دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام با دڵنیابن ئه‌و خه‌ونه‌یان دیسان له گۆڕ ده‌نرێت".