سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، له شاره‌دێی سلێمان به‌گی سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتوو، فه‌رمانبه‌رێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی هه‌شت ساڵان و دواتر ڕایكردووه و ئێسته‌یش هێزه‌كانی ته‌ناهی توانیان بیگرن و بیخه‌نه گرتووخانه‌وه.
مه‌روان حه‌سه‌ن له پۆلیسی شاره‌دێی سلێمان به‌گی سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كاتی دههوامی فه‌رمی و له نێو حه‌وشه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمان به‌گ، فه‌رمانبه‌رێك به ناوی /ت، م، ته‌مه‌ن 40 ساڵ/ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی هه‌شت ساڵان، پاش ئاشكرابوونی هه‌ڵاتووه و ماوه‌ی چوار ڕۆژه هێزه‌كان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن و دواجار ئه‌مڕۆ توانرا بدۆزرێته‌وه و بگیرێت.
كه‌سێكی خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مه ڕووداوێكی قێزه‌وه‌نه و پێویسته به توندترین شێوه سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمان به‌گ بدرێت.
دوای چوار ڕۆژ هه‌ڵاتنی بۆ كه‌ركووك دواجار گیرا
تاڵب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سلێمان به‌گ له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره پاش ئه‌و كاره بهدڕهوشتهی كردوویه‌تی، به‌ره‌و كه‌ركووك ڕای كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، توانرا به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌و هاووڵاتییه بدۆزرێته‌وه و بگیرێت، ئێسته‌یش كه‌سوكاری كچه هه‌شت ساڵییه‌كه داوا ده‌كه‌ن قورسترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.