به‌رپرسێكی عێراقی ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگری سوپای عێراق به‌یانی دوێنێ هه‌ینی گومانلێكراوێكیان گرتووه، كه دسه‌تی هه‌بووه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی كه به‌وهۆیه‌وه سێ سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كوژران و 10ی تریش برینداربوون.
ئه‌و به‌رپرسه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، كه هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگری سوپا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كه‌سێك له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یش به پشتبه‌ستن بووه به زانیاری وردی هه‌واڵگری، به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌ستی له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی هه‌بووه، كه له شه‌وی 11ی ئادار/مارس 15 مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌كه كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ئه‌و كه‌سه‌ی گیراوه، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ گه‌یاندنی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه سه‌كۆكانی لێ دۆزرایه‌وه و له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كه بوون.
به‌یانی دوێنێ هه‌ینیش له هه‌ڵمه‌تێكی نهێنی كه‌سێكی تر گیراوه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه تا ئێسته 11 كه‌سی تێوه‌گلاو له‌و هێرشه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عێراقه‌وه گیراون، له نێویان دا چواریان له ڕیزی هێزه‌كانی عێراقبوون، كه له بازگه‌كان هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ كراوه و بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك سه‌كۆ و مووشه‌كه‌كانی پێدا تێپه‌ڕێنراوه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی تا ئێسته لێكۆڵه‌رانی هه‌واڵگری پێی گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه كه چه‌كداره توندڕۆكانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له میلیشیاكانی ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ر به ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌رپرسن له‌و هێره‌شی كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه.