خێزانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایی "كینی رۆجه‌رز" رایان گه‌یاند، ئه‌و گۆرانیبێژه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ شه‌موو له سه‌رده‌می كۆرۆنا و له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی خێزانی هونه‌رمه‌ند رۆجه‌رز، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌ك بوو نه‌خۆش بوو، ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.
خاوەنی سێ خەڵاتی گرامی بوو
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سنووردار ده‌بێ و ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له نزیكه‌كانی ئاماده‌ی ده‌بن.
كینی رۆجه‌رز كه له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه وه‌ك گۆرانبێژ ده‌ركه‌وت، له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری هونه‌ری موزیك و گۆرانیی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌نی سه‌تان گۆرانیی ناوداره. هاوكات چه‌ندان خه‌ڵاتی هونه‌ریی پێ به‌خشراوه، له‌ناویاندا سێ خه‌ڵاتی "گرامی".
رۆجه‌رز له ساڵی 2016دا گه‌شتێكی هونه‌ریی بۆ چه‌ندان وڵاتی دنیا كردووه و كۆنسێرتی تێدا ساز كردوون، به‌ڵام له ساڵی 2018وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له گۆرانیگوتن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.