له سه‌رده‌مى كۆرۆنا پاره‌دان كارێكى په‌سه‌ند نییه، هه‌ر چه‌نده تا ئێسته گومانه و له‌ڕووى زانستییه‌وه نه‌سه‌لمێنراوه، كه‌چى زۆرێك له كۆمپانیاكى دنیا ئێسته ئاماده نیین دراوی نه‌ختینه‌یى به تایبه‌تى كاغه‌ز وه‌ربگرن له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" راپۆرتێكى به ناونیشانى " ته‌نانه‌ت پاره‌یش له زیانه‌كانى كۆرۆنا دوور نه‌بوو.. ئه‌و په‌تایه پاره‌یشى سووتاند" بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات له سه‌رانسه‌رى دنیا ده‌یان كۆمپانیا و به هه‌زاران خه‌ڵك هه‌ن ئێسته له مامه‌ڵه‌كردن به پاره ده‌ترسن و ئاماده نیین مامه‌ڵه‌ى پێ بكه‌ن.
چه‌ندان كۆمپانیا مامه‌ڵه‌كردنیان به پاره‌ى كاغه‌ز وه‌ستاندووه
له ورده‌كارى زیاترى راپۆرته‌كه، گومان له‌وه كراوه به ته‌واوى له رووى زانستییه‌وه ئه‌م راستییه سه‌لماندنى بۆ كرا بێت و شاره‌زایان و به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌ڵێن ئه‌گه‌رى مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر له رێگه‌ى به‌كارهێنانى پاره‌وه زۆر لاوازه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمپانیاكان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه مامه‌ڵه به پاره بكه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵات رێنوێنى داوه‌ته هاووڵاتییانى به ته‌واوى واز له به‌كارهێنانى پاره‌ى كاغه‌ز بهێنن.
"ئوبن بۆكس" كه نووسینگه‌یه‌كه به دواى قازانج ناگه‌ڕێت، باره‌گه‌كه‌ى له شیكاگۆیه له نامه‌یه‌كدا كه بۆ كارمه‌ندانى ره‌وانه كردووه، داواى كردووه هانى خه‌ڵك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى پاره به‌كارنه‌هێنن. جیا له‌وه‌یش كۆمه‌ڵێك رێستۆرانت له واشنتن ئاماده نیین پاره له میوانه‌كانیان وه‌ربگرن و مامه‌ڵه به پاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر دوو كۆمپانیاى گه‌یاندنى "گرابهب" " دور داش" خزمه‌تى گه‌یاندن بێ پاره وه‌رگرتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وازیان له‌وه هێناوه پاره تاكه بژارده‌ى پێدانى نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.
كۆریاى باشوور هه‌ندێكى پاره‌ى كاغه‌زى سووتاند
هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن پێدانى پاره مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كات، كه‌چى تا ئێسته مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له رێى پاره‌وه به به‌راورد به رێگه‌كانى تر زۆر لاوازه. كه‌چى ئه‌و كاته‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى بوو توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه و تێیدا گوترا ڤایرۆسى كۆڤید-19 ده‌توانێ 24 سه‌عات له‌سه‌ر كاغه‌زى كارتۆن بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ له سه‌ر پلاستیك و كانزا ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام توێژه‌ران تا ئێسته ئه‌وه‌یان روون نه‌كردووه‌ته‌وه ئاخۆ ئه‌و ڤایرۆسه له‌سه‌ر كاغه‌زى پاره ده‌مێنێته‌وه؟.
هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن بوونى چه‌ند به‌شێكى زیندووى ڤایرۆسه‌كه له سه‌ر كاغه‌زى پاره، ماناى ئه‌وه نییه كه مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستى دروست ده‌كات. له‌وانه جولى فیشه‌ر له زانكۆى جۆرج تاون ده‌ڵێ مه‌حاڵ نییه شوێنه‌وارى ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر پاره بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو ده‌سته‌كانت بشۆى ئه‌وا پارێزراو ده‌بیت و پێویستت به هیچ شتێكى تر نییه.
هه‌رچه‌نده ده‌كرێت له برى پاره كریدی كارت به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام مه‌ترسى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا گومانى بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه دروست كرردووه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ ئه‌و ئامێرانه‌ى كه له برى پاره كریت كارته‌كان ده‌خوێننه‌وه، ئه‌وانیش تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، خۆ ده‌زانرێت ئه‌و كارتانه‌یش له پلاستیك دروست كراون.
ئه‌نجوومه‌نى یه‌ده‌گى ڤیدڕاڵى "بانكى ئه‌مه‌ریكى" هه‌وڵ ده‌دات له‌وه دڵنیا ببێته‌وه كه پاره‌كان پیس نیین، بۆیه گوته‌بێژى بانكه‌كه راى گه‌یاندووه، ئه‌و پارانه‌ى له ئاسیا و ئه‌وروپاوه مامه‌ڵه‌یان پێ كراوه، له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه حه‌وت تا 10 رۆژ مامه‌ڵه‌یان پێ ناكرێت.
له راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بییه" باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و مه‌ترسییه‌ى به‌رانبه‌ر پاره هه‌یه، ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو چه‌ندان شوێنى تریشى گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه كۆریاى باشوور كه به‌وه ناسراوه توانیویه‌تى به چاكى په‌تاى كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكات، بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته مامه‌ڵه‌ى به پاره‌ى كاغه‌ز راگرت و دواتریش هه‌ندێك پاره‌ى سووتاند.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به توندى تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌كارهێنانى پاره‌یش له‌م وڵاته زۆر باوه، كه‌چى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هاووڵاتییانى سڵ له‌وه ده‌كه‌نه‌وه مامه‌ڵه به پاره‌ى كاغه‌ز بكه‌ن، بانكه‌كانیش ده‌ڵێن پاره‌ى كاغه‌ز له خه‌ڵك وه‌رناگرن. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكى زۆر له ئێران كریدیت كارتیان هه‌یه، به‌ڵام له ورده مامه‌ڵه‌ى رۆژانه پاره له‌سه‌رانسه‌رى ئێران به‌كار ده‌هێنرێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا چه‌ندان وڵات كاریان بۆ ئه‌وه كردووه، پاره به كاغه‌ز و كانزاوه له مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاووڵاتییان كه‌م بكه‌نه‌وه و بیكه‌ن به كارت، ئه‌مه‌یش له چه‌ندان وڵاتى وه‌ك سويد و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌یان وڵاتى تر بووه‌ته دیارده، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م وڵاتانه تا ئێسته نه‌یتوانیوه به رێژه‌ى 100% مامه‌ڵه‌كردن به پاره رابگرێت.