سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كۆرۆنا بەشێوەیەك بڵاو بووەتەوە، پزیشك و كارمەندانی تەندروستیشی گرتووەتەوە.
كۆرۆنا گەیشتووەتە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و گۆشتفرۆش و گەڕەكەكان
ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی ئادار، لەشكری حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ژمارەی تووشبووان لە زۆربووندایە و كۆرۆنا گەیشتووەتە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و گۆشتفرۆش و گەڕەكەكان.
ئەو بەرپرسەی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كردووە، دۆخەكە مەترسیدارە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە ماڵەكانتان بمێننەوە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتان و تەندروستی خێزانەكانتان.
ئەو هۆشدارییەی سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە كاتێكدایە تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان 54 تووشبوو هەیە، 13 هاووڵاتی چاك بوونەتەوە و یەك كەسیش گیانی لە دەست داوە.
بەرپرسانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پێنج ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆیان درێژ كردووە، سبەی سەعات 12ی شەو كۆتایی دێت و پێشبینی درێژكردنەوەی دەكرێت.