له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رقاڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایه كه به ڤایرۆسى "تاجى"وه‌سف ده‌كرێت، هه‌ندێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هانى تره‌مپ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئێران ببێته‌وه و هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى "تاجى" بكات به پاساو بۆئه‌وه‌ى هێرشى سه‌ربازى بكاته سه‌ر ئێران.
ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه زانایان به جۆرێكى نوێى ڤایرۆسى تاجى وه‌سفى ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه تاجییه‌كان ناویان له شێوه‌كه‌یان هاتووه وه‌ك "تاج" ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م ڤایرۆسه‌یش بارێكى سه‌ختى له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و خه‌ریكه دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى بارى له‌ناكاوى نیشتمانى جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌ى "نیویۆرك تایمز"ى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكن هانى تره‌مپ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى هێرشه‌كانى سه‌ر سه‌ربازگه تاجى بداته‌وه، كه له‌م مانگه‌دا دووجار له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراق هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
نیویۆرك تایمز: تره‌مپ نایه‌وێ له‌م كاته‌دا وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى تاجى بداته‌وه
به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى نیویۆرك تایمز له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران له‌م كاته‌دا ته‌با نیین.
له‌وانه مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و رۆبێرت ئۆبراین راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن، به په‌له له‌م كاته‌دا وه‌ڵامى ئێران بدرێته‌وه، به هۆكارى ئه‌وه‌ى ئێسته سه‌ركرده‌كانى ئێران سه‌رقاڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه تاجییه‌كه‌ن و هه‌ر زه‌برێكیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ناچاریان ده‌كات راسته‌وخۆ گفتوگۆ بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا، ژه‌نه‌راڵ مارك میلى سوپاسالارى ئه‌مه‌یكا له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازى نیین، گوتوویانه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان تا ئێسته به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یان نییه، هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى تاجى له باكورى عێراق، به فه‌رمانى ئێران بوو بێت.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران نیین، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته نیین، به پاساوى ئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ڵامێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا په‌لكێشى شه‌ڕێكى گه‌وره له‌گه‌ڵ ئێران بكات و له هه‌مان كاتیش پێوه‌ندى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئاڵۆزتر بكات.
ئه‌وان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، جارێ ئه‌و وه‌ڵامه به‌سه كه پێشتر له‌سه‌ر داواى دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام درا بوو، پێنج باره‌گه‌ى میلیشیاكان له تۆڵه‌ى هێرشه‌كه‌ى تاجى بۆردمان كرا بوون.
نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ناكۆكییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه دواى سێ مانگ له كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رى ده‌خات كه بۆچوونى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئێران جیاوازه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن سه‌رۆك تره‌مپ و هه‌ندێك له گه‌وره راوێژكارانى ئاره‌زوویه‌كى زۆریان بۆ زیادكردنى گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران نییه، به تایبه‌تى كه له‌م كاته‌دا سه‌ركرده‌كانى ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دابنێن، ئێران ئێسته یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به توندى تووشى په‌تاكه بووه، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه تووشى ژماره‌یه‌كى زۆرى به‌رپرسانى ئێران بووه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له گه‌وره‌ترین راوێژكاى عه‌لى خامنه‌یى به‌م په‌تایه مردووه.
بۆیه له بارودۆخێكى وه‌هادا ئه‌مه‌ریكا پێویستى به‌وه نییه، هێرشى سه‌ربازى بكاته سه‌ر ئێران.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازى ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پێویست به‌وه ناكات به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رمانى ئێران هه‌بێت، بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ى تاجى، به‌ڵكو ئێران به ته‌واوى هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر گرووپه شیعه‌كانى عێراق داناوه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا: كۆرۆنا له به‌رپرسانى ئێرانى داوه و پێویست به هێرشى سه‌ربازى ناكات
دواتریش هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌پاندنى ئه‌وپه‌ڕى گوشار به‌سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه بوو سه‌ركرده‌كانى ئه‌م وڵاته ناچارى گفتوگۆ بكات، كه‌چى تا ئێسته ئاماده نیین. هه‌روه‌ها به دوور ده‌زانرێت ئه‌مساڵ ئه‌و كاره بكه‌ن. به‌ڵام به دوور نازانرێت گوشارى سه‌ربازى زیاتر ناچاریان بكات.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دوو به‌ره‌كى له نێوان به‌رپرسانى ئێران دروست كردووه، ته‌نانه‌ت وایان لێهاتووه متمانه به یه‌كتر ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئایارى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، دواتر سیاسه‌تى "ئه‌وپه‌ڕى گوشار"ى به‌سه‌ر ئێران پێڕه‌و كرد، بۆیه به چه‌ند قۆناغێك كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئابوورى و دارایى و وزه‌ى ئێران سه‌پاند. له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش له هێرشێكى ئاسمانى بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران كوشت، كه به گرنگترین سه‌ركرده‌ى ئێران داده‌نرا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.