زۆرن ئه‌وانه‌ی كارێك ده‌كه‌ن و هه‌ست ناكه‌ن به ته‌واوی له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێ، بۆیه هیچ هاندانیان تێدا دروست نابێ و وا ده‌كات له كاره‌كه‌یاندا پێش نه‌كه‌ون، چونكه پێیان وایه ده‌بوو كارێكی تر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌میشه بێزارییان ده‌داتێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بوێریی ئه‌وه‌یان تێدا نییه كاره‌كه‌یان بگۆڕن كه به‌شێكی له ترسی تێكچوونی باری ئابووری و به‌شێكی نه‌بوونی هه‌ستی سه‌ركێشییه.
هۆكار زۆره بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكه‌ین واز له كاره‌كه‌مان بهێنین و ڕوو له ئیشێكی تر بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕازی نین له‌و شێوه‌كاره‌ی ده‌یكه‌ین، یان بڕیار و سیسته‌مه‌كانی ده‌زگه‌كه‌یان بێزاری كردوون، یاخوود هه‌ستیان كردووه بایه‌خه‌كانیان به‌م دواییه بۆ شتێكی تره و ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و بایه‌خانه ئیش بكه‌ن داهێنانی تێدا ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر شێوه‌ی ژیانیان كه بۆ جۆره كارێكی تر ده‌گونجێ و ناتوانن بیگۆڕن.
له‌خۆت بپرسه: تۆ له‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ی چیت ده‌وێ؟
ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كه وات لێ هاتووه له كاره‌كه‌ت بێزار بیت، بیر بكه‌ره‌وه تۆ چیت ده‌وێ و له‌وێ نییه وا حه‌ز ده‌كه‌ی به‌جێی بهێڵی؟ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ڕێگه‌ی گۆڕانكاریی ئیشه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه له‌خۆت بپرسی، تۆ له بنه‌ڕه‌تدا چیت له كاره‌كه‌ت ده‌وێ؟ ئه‌و شتانه چین ئه‌گه‌ر له كاتی كاردا هه‌بێ هانت ده‌ده‌ن؟ ئایا ده‌ته‌وێ كاره‌كه‌ت دۆخێكی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا بێت و وا نییه؟ ئایا ده‌ته‌وێ كاره‌كه‌ت جێگه‌ی داهێنانی تێدا بێت به‌ڵام هه‌موو شتێك وه‌ستاوه و تۆ ناتوانی داهێنانی تێدا بكه‌یت و هه‌ر خه‌ریكی كات كوشتنی؟ ئایا ده‌ته‌وێ مووچه‌كه‌ت زیاتر بێت و ئه‌وه‌ی ئێسته وه‌ری ده‌گری كه‌مه؟ ئایا ده‌ته‌وێ زۆرتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ بیت و كاره‌كه‌ت هیچ تێكه‌ڵبوونێكی تێدا نییه؟ یان به پێچه‌وانه‌وه زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه و تۆ كارێكی هێمن ده‌وێ؟ ئا‌یان كارێكت ده‌وێ په‌ستانت زۆر له‌سه‌ر نه‌بێ و تۆ ئێسته په‌ستانێكی زۆرت له‌سه‌ره؟ ئایا حه‌زت له كارێكه زۆر سه‌ربه‌خۆ بیت و ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یكه‌ی ده‌ستت به‌ستراوه‌ته‌وه؟ هه‌موو ئه‌مانه و پرسیاری تریش هه‌ن كه ده‌بێ به دیاریكراوی بیری لێ بكه‌یته‌وه، ئینجا بڕیار بده‌ی.
ئەوانەی حەز دەکەن کارەکانیان بگۆڕن و نا‌وێرن، لە پیشەی ئێستەیشیان سەرکەوتوو نابن
پێشوه‌خته ده‌بێ ئه‌وه بزانین، نرخی كار له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه. له‌خۆت بپرسه، تا چه‌ند له كاره‌كه‌ت ڕازیت؟ هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له كارهتهكدا به‌سه‌رتدا دێ، هه‌موویان تۆمار بكه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره و ئه‌م هێڵكارییه بۆ كاردانه‌وه‌كانت، ده‌رگه‌یه‌كی باشت له به‌رده‌م بژارده‌كانت بۆ ده‌كاته‌وه. ئینجا ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته، دانانی پلانێكی تۆكمه و كاركردنه له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ت و هه‌ندێ ئازایه‌تیشی ده‌وێ.. بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكه‌ی.
خۆ تۆ یه‌كه‌م كه‌س نیت بته‌وێ كاره‌كه‌ت بگۆڕی، شتێكی ئه‌سته‌م نییه
گرنگه ئه‌وه له مێشكتدا بێت، ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ی، چاره‌نووسی هه‌میشه‌یی تۆ نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بیگۆڕی، به‌و مه‌رجه‌ی بته‌وێ. زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی دونیا له بواره جیاوازه‌كان، به ته‌واوی كاری خۆیان گۆڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكیش له‌سه‌ر كاری پێشوو بوون، ئینجا دوای گۆڕانكارییه‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌م كاره‌یان گونجاون كه دواتر هه‌ڵیان بژاردووه. جۆرجۆ ئه‌رمانی گه‌وره دیزاینه‌ری ئیتاڵی كه ماركه‌یه‌كی به‌ناوبانگی جیهانییه، خۆی ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی بوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش له نه‌خۆشخانه‌ی میلانۆ كاری پزیشكی ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ بڕیاری دا دووكانێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگ له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو دانێ و ئه‌مه بووه گۆڕانكاریی گه‌وره له ژیانیدا. ساڵی 1975 ده‌ستی به دیزاینی جلوبه‌رگ كرد و "ماڵی پۆشاكی ئه‌رمانی" دانا و ئێسته یه‌كێكه له‌و ماركانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی دونیا به په‌رۆشن به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێ.
ستیڤن كینگ نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ هه‌موو كاره‌كه‌ی بریتی بوو له ده‌رگاوان له خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی و كاتێك كاری خۆی گۆڕی، ئه‌و ناوه گه‌وره‌یه‌ی ئێسته‌ی په‌یدا كرد.
تۆ پێویستیت به‌مه‌یه، ئه‌مه هه‌نگاوه‌كه‌یه
ئه‌وه چییه له كاره‌كه‌تدا كه چێژی لێ ده‌بینی؟ لیستی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له كاره‌كه‌تدا و له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ت پێت خۆشن بینووسه و بزانه به‌ڕاستی ئه‌وه چییه له كاره‌كه‌تدا دڵت خۆش ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌و شتانه چین كه بێزارت ده‌كه‌ن؟ هه‌ندێك كه‌س جۆری كاره‌كه‌ی پێ خۆش نییه، هه‌ندێك كاته‌كانی كاره‌كه‌ی بێزاری ده‌كات، هه‌ندێكیش هه‌یه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ جۆری كار نییه، ته‌نیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌یه كه كاره‌كه‌ی لێ ده‌كات، ده‌بێ به وردی ئه‌وه ڕوون بكه‌یته‌وه. خاڵی هێز و خاڵی لاوازیی خۆت له كاره‌كه‌تدا دیاری بكه. ناسینی خۆت ئیشه‌كه‌ت بۆ ئاسان ده‌كات و ڕێت نیشان ده‌دات ئایا به‌ڕاستی ده‌بێ كاره‌كه‌ت بگۆڕی یان نا.
ورده ورده بیگۆڕه
به هێواشی ده‌ست به گۆڕان بكه. ڕادیكاڵی و شێوازی كتوپڕ و كۆده‌تا به‌سه‌ر ئیشه‌كه‌تدا باش نییه. ژیرانه‌تر ئه‌وه‌یه، له‌پێشا تواناكانی خۆت بۆ كاره نوێیه‌كه‌ی ده‌ته‌وێ پێی بگه‌ی به‌هێز بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ده‌ته‌وێ بۆی بچی، یه‌كسه‌ر به‌سه‌ریدا زاڵ بیت. به ڕۆژ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئێسته‌یت، به شه‌و بۆ كاره نوێیه‌كه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینی بخوێنه‌ره‌وه، خوولی فێركاری هه‌بێ بۆی بچۆ. خۆت ئاماده بكه و هه‌نگاوه‌كان ورده ورده ببڕه نه‌وه‌ك یه‌ك شه‌قاوی گه‌وره. ئه‌مه‌ش پێش هه‌موو شتێك مسۆگه‌ری ده‌كات كه هیچ مانگێك بێ مووچه نه‌بیت. هه‌یه له‌و ساته‌ی ده‌یه‌وێ ئیشه‌كه‌ی بگۆڕێ، واز له‌م كاره‌ی ده‌هێنێ و ماوه‌یه‌كی درێژ بێ كار ده‌بێ، ئینجا له‌وانه‌شه كاره نوێیه‌كه‌ی هه‌ر بۆ جێبه‌جێ نه‌بێ.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئێسته‌ت، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كردووتن و جێی شانازین به‌لاته‌وه بیانووسه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بڕیوتن، چالاكییه‌كانت، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی په‌یدات كردووه، پڕۆژه‌كانی جێبه‌جێت كردوون.. ئینجا بیر بكه‌ره‌وه، كاتێك جۆری ئیشه‌كه‌ت ده‌گۆڕی، هه‌موو ئه‌مانه به‌كه‌ڵكی سیڤی تازه‌ت نایه‌ن و تۆ ده‌بێ بیانسڕیته‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه. ئایا ئیشه تازه‌كه ئه‌وه ده‌هێنێ؟
ئه‌زموون كه‌ڵه‌كه بكه
ڕه‌نگه به دیاریكراوی نه‌زانی چیت ده‌وێ، ته‌نیا هه‌ندێ زانیاریی سه‌ره‌تاییت له‌سه‌ر ئه‌و ئیشه هه‌بێ كه ده‌ته‌وێ بیكه‌یت و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووتی بۆ ببڕی و خه‌ونه‌كانتی تێدا به‌دی بهێنی، بۆیه پێویسته به ڕاهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری و هه‌رچییه‌ك پێویستی پێ بێت كه‌ڵه‌كه‌ی بكه‌یت و ماوه‌یه‌كی به فریلانس كار بكه‌یت، تاوه‌كو ئه‌زموونه‌كان بایی ئه‌وه بن كاتێك به ته‌واوی ده‌چیته ناوی، زاڵ بیت به‌سه‌ریدا.
كێشه‌كه لێره‌یه.. به‌پێی ئه‌م حه‌زی هه‌مه، ئیشی گونجاو نییه
گریمان تۆ فه‌رمانبه‌ری كارگێڕیت ، حه‌ز ده‌كه‌یت ببی به ڕۆژنامه‌نووس. بۆ ئه‌م حهزهت، چه‌ندان خوولی ڕۆژنامه‌وانیت بڕی، ده‌یان وانه‌ت به ئۆنلاین خوێنده‌وه، سه‌دان زانیاریت له‌سه‌ری كۆ كرده‌وه، ئامۆژگاریی هه‌موو هاوڕێ ڕۆژنامهنووسهكانت وه‌رگرت، له ڕێی هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ته‌وه چه‌ند بابه‌تێكت به شێوه‌ی ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی بڵاو كرده‌وه و هه‌ستت كرد ئێسته بچیته هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك، ده‌توانی كارێكی مه‌زن بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگه زه‌به‌لاحه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ كاری لێ بكه‌ی، شوێنی به‌تاڵیان نییه و ده‌ڵێن ببووره له‌م كاته‌دا پێویستیمان به كه‌سی تر نییه! چاره چییه؟
هه‌رگیز چاوه‌ڕێ مه‌كه یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ ده‌ستت بكه‌وێ، زۆر ئاساییه كاری بچووك بكه. بچۆره ده‌زگه‌یه‌كی لۆكاڵی و لاوه‌كی، به پارچه ئیش بكه، ئاخر هیچ كه‌سێك ناگات به شوێنێكی باش و جێگه قایم، هه‌تا هه‌نگاوه سهرهتایییهكان نه‌بڕێ. خۆت به ده‌ستی خۆت به‌ختت دروست بكه، چاوه‌ڕێ مه‌كه له‌پڕ سه‌رنووسه‌ری ده‌زگه‌یه‌كی گه‌وره پێت بڵێ ئه‌وه ده‌تكه‌مه به‌رپرسی به‌شێك. ته‌نانه‌ت تۆ حه‌ز ده‌كه‌ی ببی به ڕۆژنامه‌نووس، به‌ڵام له ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی پێت ده‌ڵێن ئیشمان به كارگێڕییه‌ك هه‌یه، له‌ده‌ستی مه‌ده و بڕۆ، تۆ ماده‌م چوویته ژووره‌وه، ورده ورده له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی خۆت، كاری میدیاییش بكه و به‌پێی ئه‌زموون سه‌رنووسه‌ر ده‌زانێ تۆ به‌ڕاستی پێویسته وه‌ك پیشه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس بیت.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ، به زۆری ئه‌وانه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له ئه‌زموونی كاركردن، كاری خۆیان گۆڕیوه، به مه‌رجێ به ژیرانه و پلان كردوویانه، له كاری داهاتوودا له ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر قازانجیان كردووه، به‌ڵام له‌وانه‌شه پێچه‌وانه بێت و قازانجه‌كانت كه‌متر بێت له كاری پێشوو، ئه‌مه‌ش نابێ ساردت بكاته‌وه، چونكه جاری وایه تێركردنی حه‌ز و خولیاكانمان ئه‌وه‌نده ده‌هێنێ كه باجی ئه‌وه‌ش بده‌ین كه‌مێك له داهاتهكانمانی بۆ بێنینه خواره‌وه.