پزیشكێكی
پسپۆر له بواری پێوه‌ندی جووتبوون و ده‌روونناسی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو پیاوێك خیانه‌تكار نین له ژنه‌كانیان، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه گرنگی به ڕووخساری و ڕووكه‌شی خۆیان ده‌ده‌ن، زۆرتر خیانه‌ت ده‌كه‌ن، به به‌راورد به پیاوانی تر.
د.ئه‌لیكسه‌نده‌ر پۆلیییڤ پسپۆری بواری جووتبوون و ده‌روونناسی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆرترین گرنگی به ڕووخسار و جلوبه‌رگ و شیكپۆشی خۆیان ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی چوونیان بۆ كاركردن، یان شوێنه تایبه‌ته‌كان زۆرتر خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و پیاوانه‌ی گرنگی به ڕووكه‌ش ده‌ده‌ن..زیاتر خیانه‌ت ده‌كه‌ن
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئه‌مه به ته‌واوی ڕوونه، بۆ نموونه ئێمه بینیوومانه پیاوانێك هه‌بوون كه سه‌ره‌تای كاركردنیان له شوێنێك زۆر ئاسایی بووه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی گرنگی به ڕووكه‌ش و جلوبه‌رگی خۆی داوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته داوی ژنانی تره‌وه كه له شوێنی كاره‌كه‌ین، جلوبه‌رگ و ڕووخساری گۆڕاوه و گرنگی زۆر زیاتری به‌خۆی داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه ئه‌و پیاوانه‌ی زۆر حه‌ز به كڕینی جلوبه‌رگ ده‌كه‌ن و گرنگی زۆر به‌و بواره ده‌ده‌ن و له‌كاتی بازاڕكاری جلوبه‌رگیش حه‌ز به چوونه شوێنی جلوبه‌رگی ژنان ده‌كه‌ن، كه‌سانی جێی بڕوا نین و خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.