به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆریاى باشوور، ئاشكرایان كرد ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له دابه‌زین دایه و له 24 سه‌عاتى رابردوو 64 حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌وه‌یش به كه‌مترین ژماره داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ى ته‌نگژه‌كه له كوریا ده‌ركه‌وتووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعره‌بییه" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌مترین حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له كۆریاى باشوور تۆمار كراوه، به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له كۆریاى باشوور كه‌مترین حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
ناوه‌نده‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه ده‌ڵێن له 24 سه‌عاتى رابردوودا، ته‌نیا 64 حاڵه‌ت تۆمار كراوه، كه ئه‌مه كه‌مترین ژماره‌یه.
تا ئێسته له كۆریاى باشور هه‌شت هه‌زار و 961 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوه، ژماره‌ى مردووانیش گه‌یشت به 110 حاڵه‌ت.
به‌ڵام له رۆژى 13ى ئه‌م مانگه‌وه خه‌ریكه رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى تووشبووان له‌م وڵاته كه‌متر ده‌بێته‌وه. به‌رپرسانى كۆریاى باشوور ده‌ڵێن ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى چاك ده‌بنه‌وه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌یه.