سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری به كۆشكی سپی ده‌دات كه تووشی كه‌می ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌بنه‌وه.
تا ئێستە 33 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 407 کەسیش گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی له زاری بیل دیبلازیو سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته روو له هه‌ڵكشان بكات، نیویۆرك تا 10 رۆژی تر تووشی كه‌می پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان ده‌بێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پێداویستییه پزیشكییانه‌ی له داهاتوودا پێویستیان پێی ده‌بێت و له كه‌می ده‌ده‌ن، له هه‌مووان گرنگتر ئامێری هه‌ناسه‌دان و ئۆكسجینه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته 32 هه‌زار هاووڵاتی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، زیاتر له 400 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌مه‌ریكا تاكه وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه گومانی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ ده‌كرێت و ئاماری تووشبووه‌كانیشی به راشكاوی و به شێوه‌ی ئۆنڵاین راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی بی بی سی به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی ئۆهایۆ، لۆییزیانا و چه‌ند ویلایه‌تێكی تر داوایان له هاووڵاتییان كردووه خۆیان له ماڵه‌كانیاندا كه‌ره‌نتینه بكه‌ن و رێوشوێنی توند بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا گیراوه‌ته به‌ر.