رۆژانه له وڵاتانی دنیا باس له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمای جیاواز بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ش پێشتر به‌رهه‌م هێنراون و بۆ نه‌خۆشیی تر به‌كار هاتوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌ركه‌وتووه بۆ كۆرۆناش به‌سوودن.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك ئادام ویتك وه‌زیری ته‌ندروستی چیك بڵاوی كرده‌وه، جۆره ده‌رمانێكیان تاقی كردووه‌ته‌وه كه كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا هه‌بووه.
ناوی ده‌رمانه‌كه plaquenil ه و رێ نادات ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له له‌شدا بمێنێته‌وه. راستییه‌كه‌ی ده‌رمانه‌كه دژه مالاریایه كه كۆمپانیای سانۆفی ئه‌ڤێنتسی فڕه‌نسی به‌رهه‌می هێناوه.
ده‌رمانه‌كه هه‌موو پزیشكێك ناتوانێت بۆ نه‌خۆشی بنووسێت، به‌ڵكو ئه‌و پزیشكانه له بواری زانستی ئالێرجی و مۆنۆلۆجی و رۆماتۆلۆجی و زانستی هه‌وكردن توێژینه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانن بۆ نه‌خۆشی بنووسن.
جێی باسه له 11ی ئاداره‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڤایرۆسی كۆرۆنای به ڤایرۆسێكی جیهانیی هه‌ژمار كرد و هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌موو تاكێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌یه.
پێشتر چه‌ند ده‌رمانێكی تر بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا خراونه‌ته‌ڕوو كه یه‌كێك له‌وانه هایدرۆكلۆرۆكوینه كه ئه‌ویش جۆره ده‌رمانێكه پێشتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی مالاریا به‌كار هاتووه.
هیچ كام له‌و ده‌رمانانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو نه‌یانتوانیوه 100% چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بكه‌ن
به‌گشتی هیچ كام له‌و ده‌رمانانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو نه‌یانتوانیوه 100% چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بكه‌ن، به‌ڵام توانیویانه له كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا رۆژ به رۆژ زیاتر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئێسته ژماره‌كه گه‌یشته نزیكه‌ی 341 هه‌زار و 500 كه‌س.
به‌گوێره‌ی worldometers له‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 748 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 99 هه‌زار كه‌سی تریش چاك بوونه‌ته‌وه. ئیتالیا به‌راورد به وڵاتانی تری دنیا له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه و رێژه‌ی مردن تێیدا به‌رزه.
به‌راورد به 24 سه‌عاتی رابردوو، 40 هه‌زار كه‌س به ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه و هه‌زار و 700 كه‌سی تریش له تووشبووان گیانیان له ده‌ست داوه. به‌گشتی كۆی كه‌یسه چالاكه‌كان یان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره و چاره‌نووسیان به مردن یان چاكبوونه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ده‌گاته سه‌رووی 225 هه‌زار كه‌س.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی له ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته 59 هه‌زار كه‌س و له دوێنێوه پێنج هه‌زار كه‌سی تر له‌م وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، ژماره‌ی مردنه‌كانیش بۆ پێنج هه‌زار و 476 حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه و به‌راورد به دوێنێ نزیكه‌ی 700 كه‌سی تر گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی حه‌وت هه‌زار كه‌سی تر چاك بوونه‌ته‌وه و به‌راورد به دوێنێ ژماره‌ی چاكبووه‌كان هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
رێژه‌كه له ئه‌مه‌ریكاش به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ژماره‌ی تووشبووان له دوای ئیتالیا دێت كه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشتووه‌ته 34 هه‌زار و 901 كه‌س و ژماره‌كه هه‌شت هه‌زار حاڵه‌تی تر زیادی كردووه. له‌و وڵاته 457 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و له دوێنێوه نزیكه‌ی 100 كه‌سی تر مردوون.
چین كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد، نزیكه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و رۆژانه چه‌ند حاڵه‌تێك زیاد ده‌كات و ژماره‌ی حاڵه‌كه‌كانی مردنیش زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه. له چین 81 هه‌زار و 93 حاڵه‌تی هه‌بوو كه له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 72 هه‌زار و 700 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 270 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له دوێنێوه له چین نۆ كه‌س مردوون، كه‌چی 700 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.